هەرگیز بنەماڵەکان دژی لەش فرۆشی و دزی نین !!

0
عبدالرحمن رسول
دەسەڵاتی بنەماڵەکان هەرگیز دژی هەبوونی بەکاڵاکردنی مرۆڤ نین چونکە ناوەڕۆکی سیستەم وشێوازی ئیدارەدانی کۆمەڵگایان هاوڕایە لە بە بازرگانیکردنی بە جەستەی مرۆڤ و بەکاڵاکردنی مرۆڤەکان .
ئەوەی هەنگاوی بۆ دەنێن تەنها لەپێناوی درێژەدانی ڕۆژێکی زیاتری خۆیانە لەدەسەڵات.
ئازادی ئەوەنییە سنووری بە ئارەزووی بیروباوەڕودینەکان ونەتەوەکان و ڕەگەزەکان دیاری بکرێت بەڵکو هەبوونی ئازادی واتە هەبوونی جیاوازییەکان بۆ چالاکی جیاوازییەکان.
لەناو ئازادی دا ئەوەی کەپێویستە ڕێگری لێ بکرێت ئەنجامدانی ئازارو ئەشکەنجە و تاوانەکان و چەوسانەوەکانە. ئەوەی مرۆڤەکان دەکاتە کاڵایەکی بێ گیان بۆ بازرگانی و بەدەستهێنانی پارەی زیاتر ئەوە سیستەمی دەسەڵاتی چەوسێنەرودزە .
دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی بەرگری لەهەمان سیستەمی سەرمایەداری دەکەن کە مرۆڤ دەکاتە کاڵایەکی بێ گیان .
ئەو مەلهاو لەشفرۆشی یەش کە بەشێکە لەو بازرگانی یە کە لەناو سیستەمی سەرمایەداری ڕێگای پێدراوە حکومەتی باشووری کوردستان بەدرێژایی دەسەڵاتی خۆی لەڕێگای بەرپرسەکانەوە بانگەشەی بۆ دەکات کەوایە ئەوان بنەماڵەکانی بارزانی وتاڵەبانی دژی مەلها ولەشفرۆشی نین بەڵام دژی ئەوەن کە بەرهەمی قازانج بۆئەوان نەبێت هەربۆیەش هەندێک دادەخرێن و لەهەندێک شوێنی تر لەهەمان شارو ناوچە بەگەورەترو مۆدێرنتر دەکرێنەوە.
هەموو دەسەڵاتەسەرکوت و نایەکسانییەکان،لەکۆتایی بەرەو هەرسی ئیداریان کۆی زوڵم وچەوسانەوەکانیان بەبەرگریکردن لەکۆنەخوازی و کۆنەپەرستی دادەپۆشن.
هەتا سیستەمی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی دەسەڵاتداربن هەبوونی مەلها ولەشفرۆشی ومودێلسازی و دزی وگەندەڵی درێژەی دەبێت .
Leave A Reply

Your email address will not be published.