کورتەیەک لەژیانی جۆزێف ستالین

0

کۆسەڵان حمە ڕەشید

سەرکردەی پۆڵاین و مەزنی حزبی شیوعی سۆڤیەتی ،دووەمین سەرکردەی گەورەترین دەوڵەتی سۆشیالیستی لەجیھاندا لەدوایی رابەری مەزنی پرۆلیتاریا«فلادیمێرلینین».. —————————————————————

ستالین«یوسف فیزار یونو فیتش جوغاشفیلی»لەرێکەوتی١٨٧٨/١٢/٢٢لەشاری غۆری لەکۆماری جۆرجیای سۆڤیەتی لەخێزانێکی زەحمەتکێش لەدایک بووە،ھەروەھا سکرتێری گشتی حزبی بەلشەفیک«شیوعی»بووە لەدوای فلادمێر لینینی مەزنەوە.. لەتەمەنی لاوێیتیەوە بەشداری گروپێکی نھێنی مارکسی کردوە لەناوچەی پشتی قوقازەوە،و بۆتە ئەندامی پارتی کرێکارانی سۆشیال دیموکراتی رووسیا،لەسەرەتایی دامەزراندیەوە تاساڵی ١٨٩٨ وە بۆتە ئەندامی لیژنەی تەبلیسی یەکێتی قۆقازو باکۆ..

باوەری تەواوی بەفکروتەکنیک و ستراتیجی لینینی حزب ھەبووە،بەشداری شۆرشەکانی ساڵی ١٩٠٥-١٩٠٧کردوە.

لەساڵی ١٩١٢کتێبی «مارکسیزم و پرسی نەتەوەیی»ھەزارکتێب لە گرنگترین کارەکانی مارکسیزم لەسەر ئەم بابەتە بلاوکرایەوە.. ھەروەھا لەسەر ڕێنماییەکانی لینینی مەزن و مامۆستای پرۆلیتاریا ،ڕۆژنامەی «پرافدا»لە ٥ئایاری ساڵی ١٩١٢ بڵاوکرایەوە ،کەئەم ڕۆژەش بووبە ڕۆژی جەژنی چاپەمەنی شیوعی لە جیھاندا.. وەستالین چەندین جار لەلایەن دەسەڵاتدارانی قەیسەرییەوو گیراوەو زیندانی کراوە و دوور خراوەتەوە.،وە بە یەکێک لەسەرکردە پێشەنگیەکانی خەباتی چەکداری شۆرشی سۆشیالیستی ئۆکتۆبەری مەزن دادەنرێت،وەک ئەندامی جڤاتی گشتی حزبی بەلشەفیک«شیوعی»و ئەندامی ناوەندی سەربازی ولە کۆمیتەی سەربازی شۆرشگێری شاری پترۆگراد بەشداری کردووە.. ھەروەھا ستالین وەک نوێنەری خەلک بۆ کاروباری نەتەوەکان لەیەکەم حکومەتی سۆڤیەتی کاری کردووە.. ماویەتی وەرگیراوە لەپەیجی «حزبی شیوعی سوریەوە».

 لە کاتی شەری ناوخۆی رووسی و،دەست تێوەردانی ئیمپریالیستی ئەجنەبی لەکاروباری شەردا ئەندامی ئەنجومەنی شۆرشی کۆماری سۆڤیەت بووە و گرنگترین جەنگی سوپای سوور کە سەرپەرشتی دەکرد و لە بەرگری لە شاری «تراریستین» کەدواتر ناوی گۆرا بۆ «ستالین گراد» سەرکەوتنی بەدەست ھێنا.

دوای سەرکەوتن لەشەری ناوخۆ و شکست پێھێنانی داگیرکەرانی ئیمپریالیستی ،ستالین بەپێشنیاری لینینی مەزن ،وەک سکرتێری گشتی حزبی بەلشەفیک«شیوعی»ھەڵبژێرا. لەماوەی بنیادنانی سۆشیالیزمدا بەشداری لە بەھێز کردنی ھاوپەیمانی چینی کرێکارو جوتیاردا کرد و بەرگری لەسیاسەتی لینینی دەکرد لە دژی سیاسەتە ھەڵپەرستەکانی ترۆتسکی وبۆخارین ھاوئاوازەکانیان…

ھەروەھا ستالین لەنێو حزبدا دژی ھەڵپەرستی راسترەوی شەری کردو جەختی لەسەر یەکپارچەیی ئایدیولۆژی حزب کردووەو وەک بناغەی رەوتی شۆرش و گەشەی سۆشیالیزم و بەرگری کردن لە پرنسیپەکانی لینینیەت لە حزبێکی نوێدا.. ھەروەھا ستالین ئەندامی کۆمیتەی جێ بەجێکاری ئومەمیەتی سێ یەم بووە،ناوداری و کارەکانی ستالینی پۆلایین پەیوەندی بە سەرکەوتنەکانی بووە لە بنیادنانی سۆشیالیزمەوە ھەبووە لەیەکێتی سۆڤیەت و وە دامەزراندنی دەسەڵاتی کرێکاری لە ھەندێ ووڵاتانی ناوەراست و ڕۆژھەڵاتی ئەوروپاو ئاسیا لەیەک کاتدا..

ناوی ستالین پەیوەندی راستەوخۆیی بە سەرکەوتنی گەورەی یەکێتی سۆڤیەتەوە ھەیە لە جەنگی جیھانی دووەمدا بەسەر فاشیەت و نازیەتی جیھانیدا.کەلەو کاتەد ئیمپریالیزم لەزۆر ڕووەوە توشی شکستێکی زۆر گەورە بوو بوو ،چونکە بەشێکی گرنگی گەلانی چەوساوەو ژێردەستە رزگاریان بوو بوو،بەبۆنەی یەکێتی سۆڤیەتەوە.. ھەروەھا گەلانی ژێر دەستەو چەوساوە ،کۆمەڵگایی خۆیان بنیاد نابوو ،کە ئیستغلال کردنی مرۆڤ لەلایەن مرۆڤەوە بەرەو نەمان دەچوو،خەڵک توانیان چارەنوسی خۆیان دیاری بکەن .

ھەموو ئەمانە ھۆکاری سەرەکی بوون وەک سەرۆکی جوڵانەوەی شیوعیەتی جیھانی دەست نیشان کرا..

ھەڵمەتی بوختان ودرۆکردن لەسەر کەسایەتی پۆلایینی ستالین ،لەساڵانی پەنجاکانی سەدەی بیستدا،بەتایبەتی بەھاتنی خرۆشۆفی خائن و مرتدەوە دەستی پێکرد،وەتائێستاش بەردەوامە لەلایەن دوژمنانی چینایەتیەوەیان لەلایەن ھێزە ھەڵپەرستەکان یان جوڵانەوەی زاێونیزمی جیھانیەوە بێت،وەبە یەکێک لە دیارترین سەرکردەکانی جیھانی شیوعی دادەنرێت کە بەرامبەر بە دوژمنەکانی بەقەناعەتێکی شیوعیانەی بەرزەوە بەرگری لەسۆڤیەت و جوڵانەوەی سۆشیالیستی جیھانی کردووە..

وەک خالد بکداش سکرتێری پێشووی حزبی شیوعی سوری دەڵێت: ئیمریالیزمی جیھانی لەستالین خۆش نابێت،لەبەر سەرکەوتنی یەکێتی سۆڤیەت بەسەر ئەڵمانیای نازیدا،ھەروەھا زایۆنیزمیش لێی خۆش نابێت،لەبەر ئەوەی ترۆتسکی تێک شکاند..

ماویەتی

سود لە پەیجی حزبی شیوعی سوری وەرگیراوە شەمە ٢٠٢٢/١٢/٢٤

Leave A Reply

Your email address will not be published.