نامەیەکی کراوە بۆ پشتیوانی گەڕانەوەی کرێکارەکەی هەڵبجە ئاراستەی بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵبجە دەکرێت!

0
ئەڵتەرناتیڤی شورایی /
نامەیەکی کراوە :
بۆ دکتۆر ئازاد مستەفا قادر
بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵبجە
سڵاو ڕێز
بەپێی هەواڵێک کە بڵاوکراوەتەوە لەمیدیاکان ، کە بەهۆی نووسینێک کرێکارێک کە دەڵێت چەند مانگێکە هەقدەست (موچە) یان پێ نەدراوە، لە واڵی فەیسبوک بڵاوی کردۆتەوە ، لەشاری هەڵبجە ،لەجیاتی وەڵامدانەوە و جێبەجێکردنی خواستەکانی کە پێدانی هەقدەستی ڕۆژانەی کارکردنێتی بەڵام لەکارەکەی دوور دەخرێتەوە لەلایەن بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵبجەوە.
ئەو کردەوەیە ناڕەوایە و دوورە لەهەر بنەمایەکی مەدەنی وشارەستانی پێچەوانەیە بە یاساکانی مافی مرۆڤ . هەر بۆیە داواکارین بەزووترین کات ئەو کرێکارە بگەڕێندرێتەوە سەر کارەکەی وسەرجەم مافەکانی بۆ بگەڕێتەوە.
ئێمە پێتان ڕادەگەیەنن ئەگەر لەزووترین ماوەدا ئەو کرێکارە نەگەڕێندرێتەوە سەر کارەکەی .
ئەوا ئێمە وەک پشتیوانێک بۆ ئەو کرێکارە ، ڕێگای تر دەگرینە بەر،یەکێک لەهەنگاوەکانی سەرەتا ئەنجامدانی کەمپینێکی ناوخۆیی و دەرەوەیی بۆ پشتیوانی لەماف و خواستی ئەوکارە ڕادەگەیەنین بۆ گەڕانەوەی بۆسەر کارەکەی و پێدانی موچەی کارکردنی.
١-ماڵپەری ئەڵتەرناتیڤی شورایی .
٢-شورایی هاوپشتی خەڵکی کوردستان.
٣-ڕێکخراوی ١٧ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ.
Leave A Reply

Your email address will not be published.