بالۆرەلێدانی فرەژنی ناتوانێت هەرەسی فاشیزم بوەستێنێت!

0
عبدالرحمن رسول
لەجیاتی بانگەشە بۆ چەند ژنە بۆ پیاوێک پێویستە گەشە بدرێت دڵسۆزانە بە بانگەوازی ڕزگاری لەچەوسانەوە و نایەکسانی و دابینکردنی ژیانێکی باشتر بۆ خەڵکی کرێکارو هەژار بەگشتی و گەنجانی کوڕ وکچ بەتایبەتی .
لەجیاتی گوێ گرتن لەبالۆرەلێدانی فەرهەنگی دژە ژنە ودژە ئینسانی و فرە ژنی ، بانگەوازی ڕێکخراو بوونی جەماوەری ناڕازی لەبزووتنەوەی جەماوەری شورایی بۆ ڕاماڵینی دەسەڵاتی دزو چەوسێنەر لەکوردستان و دواتر دامەزراندنی ئیدارەدانی شورایی . چەند ڕوو قایمن تەنها لەخەمی چەندێتی سکێس کردنی خۆیاندان لەبەرئەوەی خاوەن پارەن ئەمە چ جۆرە وێژدانێک بەهەزارەها کەس هەژارو کرێی خانووی پێ نەدرێت و بێکار وئاوارەبێت بەهۆی چەوسانەوە و دزی دەسەڵاتەوە بانگەوازی فرەژنی بکەیت !ئەمەیە بڵاو کردنەوەی ژەهری کوشندە !
ئەوانەی بەرگری لەهەبوونی سیستەمی سەرمایەداری دەکەن بەلایانەوە گرینگ نییە کە مرۆڤەکان چۆن دەبنە قوربانی و ئازار دەدرێن.
ئەبێت بپرسین کێن ئەوانەی بەرگری لەسیستەمی زاڵمانەی سەرمایەداری دەکەن ؟
ئەمانە جۆراوجۆرن بە ئیسلامی سیاسی و قەومی و لیبڕاڵ و ناسیۆنالیست بەوانەی لەدەسەڵاتدان یان لەدەرەوەی دەسەڵاتەکانن هەرکەسێک باوەڕی بەگەشەی جیاوازی چینایەتی و دابەشکاری مرۆڤایەتی لەسەر بنەمایی ڕەنگ و نەتەوەودین و خێڵ و ناوچەگەری ئەوا ڕاستەوخۆ بەشێکە لە گەشەدانی چەوسانەوە ونایەکسانی و هەژاری .
هەر کاتێکیش باس لەمافی مرۆڤ و ئازادیش دەکەن تەنها بۆ جوانکردنی دیوی دەرەوەی ئەو ڕێکخراو وحیزب ئەو سیستەمه چەوسێنەرانەی دەسەڵاتدارانی چەوسێنەرەبەڵام لەناوەڕۆکدا بەرگری کارای سیستەمی سەرمایەداری تەنها کاری بازرگانی وکۆکردنەوەی پاره ئامانجیانە کە هەبوونی ماف وئازادییەکان قەدەغەبکەن لەبەرئەوەی بەقەدەغەکردنی ئازادییەکان باشتر دەتوانن ئامانجە تایبەتی وەک سێکس و پارەی زۆر بۆ خۆیان بە زۆرە ملێ کۆبکەنەوە .
هەموودەسەڵاتە سەرمایەدارەکانیش لەناوەڕۆکدا لەیەک دەچن تەنها لەبانگەشەی شێوازی ڕیکلامیان بۆمانەوەیان جیاوازییان هەیە .کەوایە چارەسەر تێکۆشانی یەکگرتووانەیە بۆ نەمانی سیستەمی سەرمایەداری لەهەرشوێنێک دەسەڵاتداربێت بەناوی دینی وقەومی یەوە .
ئەوەی ئێستا مەلا و بانگخوازانی ئیسلامی و حیزبه ئیسلامی یەکان کاری لەسەر دەکەن ڕاستەوخۆ بەرگریکردنە لەسیستەمی سەرمایەداری و دەسەڵاتی باڵادەستی چەوسێنەرو گەندەڵی کوردستانە.
ئەوەی ئیسلامی یەکان بەئەرکی خۆیانی دەزان وبانگەوازی بۆ دەکەن ئەوەیە کە لەبەرژەوەندی یەکانی دەسەڵاتی چەوسێنەردایە بەردەوامیش بەهاوکاری دەوڵەتانی ناوچەکە و دەسەڵاتداری کوردستان لەناوەڕۆکدا لەبەرەی دەسەڵاتن ئەگەرچی لەشێوازی ڕاگەیاندن جیاواز دەردەکەون.
ئەو پەڕی کۆنەپەرستانەو دژەئینسانییە کە مەلایەک زیاتر لەخەمی سێکس و چەندێتی سێکس کردنی خۆی دابێت بەڵام هەرگیز ویژدانی نەجووڵێت لەئاست مناڵێکی برسی و مرۆڤێکی بێکارو هەژار و زەحمەتکێشدا.
ئەو هاتوو هاوارەی ئیسلامی یەکان بۆ بانگەشەی سێ ،چوار ژنە بۆ پیاوێک نیشانەی ئیفلاسی سیاسی و پەروەردەییانە ،ئەمانە دەیانەوێت لەژێر بانگەشەی سێکسی دا ئارائیشت و گەشە بە سیاسەت و بیروباوەڕی دژەئینسانی وکۆنەپەرستانەیان بدەن بەڵام هەرگیز ناتوانن جارێکی تر گەشە بکەنەوە وببنەوە هێزی کاریگەر لەکۆمەڵگای کوردستاندا لەبەرئەوەی خودی گەشەی ڕابردووییان بەهاوکاری ماددی و مەعنەوی دەوڵەتی فاشیزمی ئیسلامی ئێران و تورکیا و سعودیە و دەوڵەتانی تری کۆنەپارێز ودژە ئینسانی بووە . بەئامانجی هێنانەدی ئامانجە کۆنەپەرستەکانی خۆیان .
زیاتر لەچەندەساڵە ئەمانە پارە لەوڵاتان وەردەگرن و دواتریش بەناوی بانگەوازی دینی یەوە و سواری شەپۆلی ناڕەزایەتی یەکانی خەڵک دەبن و لەهەڵبژادنەکانی کوردستان بەشداری دەکەن و بەهاوکاری لایەنی دەسەڵات و دەوڵەتانی ناوچەکە لەناو حکومەت بەشداری دەکەن .
ئەمانە لەگەشەکردن وەستاون و چونکە گەنیوون ناتوانن خۆیان نوێ بکەنەوە. ئاسۆ و خۆری ئیسلامی یەکان بەهەموو باڵەبەناو جیاوازییەکان بەرەو کۆتایی دەڕوات لەئێستاوە زەنگی هەرسی ئەمانە لێدراوە ، خۆشیان زۆر باش دەزانن بەڕوخانی فاشیزمی ئیسلامی ئێران خەڵک شڕوشیتاڵی ئەمانەش دەپێچێتەوە .
هەرگیز بالۆرەلێدان بۆ فرەژنی ناتوانێت بەر بە هەرس و ڕووخانی فاشیزمی ئیسلامی ئێران بگرێت و مەلاکان وئیسلامی یەکان پەلەقاژەی هەرەس هێنانی فکرو دەسەڵاتیان دەکەن لەوەش دڵنییان کە بە ڕوخانی فاشیزمی ئیسلامی ئاخوندی ئێران ، جارێکی تر گەنجان چاوەڕوانی پێشنیارو ڕاسپاردەکانی ئیسلامی یەکان ناکەن لەبەرئەوەی گەنجان زۆر ووشیارن دەزانن ئەو مەلاوئیسلامییانە زیاتر لەخەمی هێنانی چەند ژنەی خۆیانن نەک دابینکردنی ژیانێکی ئارام و ئاسوودە بۆ گەنجان .
ئەمانە چ کاتێک لەسەر هۆکاری بێکاری وئاوارەیی و زیندانیکردنی گەنجان هاوشێوەی بانگەوازو بالۆرەلێدانی چەند ژنه بۆ پیاوێک گرینگیان داوە بە چارەسەری کێشەکانی گەنجان ولاوانی کوردستان .
ئەمانە ئایین وەک کاڵایەکی بازرگانی بۆ پارە کۆکردنەوە و بەرژەوەندی زیاتر سێکس کردنی خۆیان بەکار دەهێنن . لەئێستای پڕ قەیران وکێشەکانی بێکاری و هەژاری و بێ خزمەتگوزاری تەندروستی و پەروەردە و ڕێگاکان و چەندەها کێشەی نەبوونی کارەبا و ئاو و سووتەمەنی و چەندەهایی تر بەڵام هەرگیز ناکرێت ودژە ئینسانی یە گەشە بە هەبوونی یاسایی فرەژنی بدرێت لەکاتێکدا گەنجان لەبەر بێکاری و سەرکوت وچەوسانەوە ئاوارە دەکرێن و ناتوانن هاوسەرگیری ئەنجام بدەن.
چارەسەر ئەوەیە :
گەنجان ولاوانی کوردستان و خەڵکی پێشکەوتنخوازو ئازادیخواز ڕێگە نەدەنە فەرهەنگ و سوونەتە دژە ئینسانی یەی ئیسلامی یەکان گەشەبکات کە هەبوونی یاسایی فرەژنی یە ،ئەرکی هەموولایەکە لەدژی بوەستنەوە بەجۆرێک کە بەتەواوی ئەم جۆرە ڕەوتە دژە ژن و دژە ئینسانییانە بخاتە زبڵدانی ژیانەوە.
ئەبێت لەجیاتی ئەو جۆرەیاسا دژە ئینسانییانە یاسایی پێشکەتنخوازی و سیکۆلار کە هەموو جۆرە کار ئاسانێک بۆ گەنجان بکرێت بۆ پێکهێنانی هاوسەرگیری وەک دابینکردنی شوێنی نیشتەجێ بوون و بێمەی بێکارو دابینکردنی کار و کرانەوەی زیاتر بەرەو گەشەدانی ئازادییەکان ئەمانە بکرێتە پڕۆژەی کاری تێکۆشانی گەنجان و لاوان و سەرجەم ئازادیخوازانی کوردستان.
تێ بی نی ::ئەم بابەتە لە ڕۆژنامەو بڵاوکراوەی بۆ پێشەوەلە ١٥-١٢-٢٠٢٢ بڵاوکراوەتەوە.
Leave A Reply

Your email address will not be published.