لە قەڵادزێ پێشمەرگەیەک کوژرا !

0
عومەر چاوشین فەرمان چۆمانی
ئەلتەرناتیڤی شورایی /پشدەر
پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند “بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە هێزەکانمان ئاگادارکران بە بوونی حاڵەتێکی کوشتن لە گەڕەکی ڕاپەڕین نزیک گۆڕستانی ڕاپەڕین،
پاشان دەرکەوت هاوڵاتیەک بەناوی (ق. م . م) ڕەگەزی نێر، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی (ئیمام قاسم) پیشەی پێشمەرگە لە لیوای 7ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە تەرمەکەی لەسەر شۆفڵکەی دۆزراوەتەوە،
بە گوێرەی زانیاریە سەرەتاییەکان ئەو هاوڵاتیە شۆفڵی پێ بووە ویستوویەتی بچێتە سەرکار، بەڵام بەڕێگاوە بە چەکی کڵاشینکۆف دەستڕێژی گولـلـەی لێ کراوە و بەو هۆیەشەوە بەسەر شۆفڵەکەیەوە کوژراوە کە شوێنەواری دوو فیشەک بەسەر جەستەیەوە هەیە” لە ڕاگەێندراوەکەی پۆلیس ئاماژە بەوەشکراوە “دوای ڕووداوەکە هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشی قەڵادزێ گەیشتونەتە شوێنی مەبەست و دوای گرتنەبەری ڕێوشوێنەکان تەرمەکەیان گواستۆتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.
بەڵام پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەهۆکاری تاوانەکە نەداوەو ڕونی نەکردۆتەوە کەس گیراوە یاخود نا، وە ڕونیشی نەکردۆتەوە لەسەر ڕوداوەکە داوا تۆمارکراوە یاخود نا”
Leave A Reply

Your email address will not be published.