ستراتیژی سەرقاڵکردن

0

ئومێد عوسمان 

بیرمەندی ئەمریکی نوام چوموسکی لە نووسراوێکیدا بەناوی “چەکی بێدەنگ بۆ شەڕە ئارامەکان ” باس لە بیرۆکەی سەرقاڵکردنی گەلان و کۆمەڵگاکان دەکات و باس لە کولتوری کۆنترۆڵکردنی ڕای گشتی و ئاراستەکانی دەکات.
ئەمە جگە لە پڕکردنەوەى مێشکی خەڵکی بەزۆرێک لەزانیارییەکان کەبەشێکیان راست و بەشێکی تریان ساختەو نادروستن بۆ ئەوەی نەتوانن راست لەناراست جیابکەنەوە.
سەرقاڵ کردنی خەڵک بەشتی لاوەکی هەوڵێکی سیستمەتیکە بۆ ئەوەی نەپرژێنە سەر ئەو ناهەقیانەی بەرامبەر بەهاوڵاتیان دەکرێن .
بابەتەکانی وەک جێندەرو هاورەگەزخوازی و فێمینیزم و عەلمانیەت حەرام و حەڵاڵ و فرەژنی و فەتوادان و جیهادو زۆر بابەتی تری لەم شێوانە کە رۆژانە لەرێگەی میدیا رەسمی و سێبەرەکانەوە دەوروژێنرێن و دواتر مشتومری میدیایی لێدەکەوێتەوە، بۆ لەبیر بردنەوەی پرسە گرنگەکانی تری پەیوەست بەژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانەوەیە.
چۆمسکی لەونووسراوەیدا ئاماژەی بەچەند خاڵێک کردوە کە بەستراتیژی سەرقاڵکردن ناویبردوون لەوانە:
– دوورخستنەوەی ڕای گشتی لە کێشە کۆمەڵایەتییە ڕاستەقینەکان وسەرقاڵکردنیان بەبابەتی بێ بایەخی تر.
دروستکردنی کێشەکە و دۆزینەوەی چارەسەری:
ئەم ستراتیژە کاتێک بەکاردێت ئەوانەی لە دەسەڵاتدان دەیانەوێت هەندێک بڕیار دەربکەن کە ڕەنگە قبوڵکردنی جەماوەری بەدەست نەهێنن تەنها لە بوونی قەیرانێکدا نەبێت کە ڕەنگە خەڵک خۆی داوای ئەوە بکات کە ئەو بڕیارانە بۆچارەسەرکردنی قەیرانەکە بدرێن.
هێشتنەوەی جەماوەر لە حاڵەتی نەفامی و گەمژەیی:
بۆنموونە
“دەبێت کوالیتی خوێندن کە پێشکەش بە چینی خوارەوە دەکرێت ئەوەندە خراپ بێت کە بۆشایی نێوان ئەو چینانە و چینە باڵاکان کە نوێنەرایەتی نوخبەی کۆمەڵگا دەکەن قووڵتر بکاتەوە و مەحاڵ بێت بۆ ئەو چینەى خوارەوە نهێنی ئەو بۆشاییە بزانن،هەروەها هاندانی ڕای گشتی بۆ ڕازیبوون بە نەزانی خۆیان و گۆڕینی یاخیبوون بۆ هەست بەگوناهکردن بەجۆرێک  هەموو تاکێک هەست بکات کە هۆکاری بەدبەختی و نائومێدبوونیەتی.
Leave A Reply

Your email address will not be published.