بروسکەی پیرۆزبایی بۆ هاوڕێ یان لە‌حزبی کڵپەی نیشتمانی کوردستان

0
بروسکەی پیرۆزبایی
بۆ هاوڕێ یان لە‌حزبی کڵپەی نیشتمانی کوردستان
سڵاو ڕێز :
بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی حزبەکەتانەوە حزبی کڵپەی نیشتمانی کوردستان جوانترین پیرۆزبایی خۆمان  ئاراستەی  کادیروئەندامانی حزبەکانت دەکەین، هیوادارین ساڵ ڕۆژی  یادکردنەوەی حزبەکەتان هاندەربێت بۆ گەشەدان و باشتر داکۆکی کردن لەماف وئازادی یەکانی خەڵکی کوردستان بێت.
کەلەئێستادا خەڵکی کوردستان لەبارودۆخێکی پڕ کێشە وقەیرانی جۆراوجۆری گەشەی بێکاری و هەژاری و جیاوازی چینایەتی و سەرکوت و چەوسانەوەی لەڕادەبەدەر بەدەست دەسەڵاتدارانی باشووری کوردستانەوە گیری خواردووە. هەربۆیە ئەرکی هەریەکە لەحزب وڕێکخراوە سیاسی یەکان کەڕاشکاوانەودڵسۆزانە  لەخەمی گۆڕانکاری سیستەم ودەسەڵاتی سەرکوتکەری کوردستاندابن ،هێزی ناڕازەیەتی یەکان بەرەو هێنانەکایەوەی بزوتنەوەی جەماوەری بۆ دەسەڵاتدارێتی خەڵک  لەچوارچێوەی ئیدارەدانی شورایی وەک بەدیل وئەڵتەرناتیڤێکی ڕزگاری کۆمەڵگای کوردستان ئاراستەبکەن .خەڵک خۆی لەڕێگای شوراکانەوە کۆمەڵکا بەڕێوەبەرێت.
هیوادارین هەر سەرکەوتووبن
لەگەڵ ڕێزماندا
٩/١٢/٢٠٢
شورایی هاوپشتی خەڵکی کوردستان
Leave A Reply

Your email address will not be published.