یەکگرتوانە پێویستەبۆ ڕوخانی دەسەڵاتی فاشیزم لەئێران On تشرینی دووەم 21, 2022 0 Share سڵاو ڕێز : یەکگرتوویی هێزوحیزب و ڕێکخڕاوەکان بۆ تێکۆشانی ڕوخانی دەسەڵاتی فاشیزمی ئیسلامی ئێران و هێنانەدی ئازادی و کۆمەڵگایەکی باشتر ئامانجمانە . لەبەرئەوە ئێمە وەکو شورایی هاوپشتی خەڵکی کوردستان بەگرینگی و بەبەیاخەوە سەیری هەر جۆرە تێکۆشانێکی هاوخەباتی تێکۆشانی یەکگرتووانەی ئازادیخوازان لەئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەر وەڵات و هەرکۆمەڵگایەکی تری جیهان دەکەین کە ئامانجیان ڕوخانی دەسەڵاتی فاشیزم و چەوسێنەرو دزوگەندەڵ بێت . ڕاگەیاندنی هەواڵی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی کۆمەڵە (کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران) زۆر گرینگ و پێویست بوو لەبەرئەوە لەکاتێکدا دەسەڵاتی فاشیزمی ئیسلامی ئێران هەموو هەوڵ و چالاکێک ئەنجام دەدات بۆ ئەوەی یەکگرتوویی تێکۆشانی جەماوەری ئازادیخوازی ویەکسانیخوازی خەڵکی ناو خۆی شارەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرەوپەرتەوازەیی و پەرتکردن و نەمان بەرێت. هەربۆیە ئەم هەنگاوەی کۆمەڵەکان لەم بارودۆخە هەستیارەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا پڕبایەخ و زۆر گرینگە. پڕ بەدڵ پیرۆزبایی لەتەواوی کادیرو ئەندامان و لایەنگرانی کۆمەڵەکان دەکەین . پێویسته ئەم جۆرە هەنگاوانە یارمەتیدەربێت بۆ بەهێزترکردنی تێکۆشانی خەباتی ئازادیخوازی و یەکسانیخوازی ناوخۆی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ،هاندەربێت بۆ پتەوکردنی یەکگرتوویی سەرجەم لەلایەن و حیزبە چەپ و کۆمۆنیست و ئازادیخوازەکانی ئێران و ڕۆژ هەڵاتی کوردستان. سەرکەوتووبێت تێکۆشانی یەکگرتووانە بڕوخانی ڕژێمی فاشیزمی ئیسلامی ئێران بەدی بێت نان کار ئازادی ئیدارەدانی شورایی شورایی هاوپشتی خەڵکی کوردستان ٢١/١١/٢٠٢٢ بینینەکانی بابەت: 10 0 Share FacebookTwitterGoogle+ReddItWhatsAppPinterestEmail