هۆکارەکان چارەسەریان دەوێ

0
ئاوات (عبدالرحمن رسول )
سیستەمی ئیدارەدانی کۆمەڵگا بەوە جوان و پێشکەوتووە کە بەردەوام بەدوایی چارەسەری ڕوودانی هۆکاری ڕووداوو کارەساتەو ئەنجام دانی تاوان و کردەوە نادروست و دژەئینسانی یەکاندا بچێت و دواتر بەجۆری کرداری هەنگاو بنێت بۆ ڕێگری بۆ دوو بارەنەبوونەوەیان .
خۆشەیستانی خوێنەر ئەم کارەساتە کەمترنییە لەئەنجامدانی کۆمەڵکوژی زۆر بەداخەوە زۆر بەئازار و ناخ هەژێنە بۆ ئەم خانەوادەی خاوەن قوربانی یەکان و تەواوی خەڵکی کوردستان و ئینسان دۆست و ئازادیخوازان .
ئەم خانەوادەیەی کە بەھۆی سیستەمی غازەوە ئێوارەی چوارشەممە ١٧-١١-٢٠٢٢ لە شاری سلێمانی خانووەکەیان داڕووخاو لە ئەنجامدا ٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
پێویستە خانەوادەی ئەم قوربانیانە و تەواوی خەڵکی کوردستان دەبێت ئەوە بزانن بەرپرسیارێتی یەکەمی ئەم کارەسات و ڕووداوە دڵتەزێنانە دەسەڵاتدارانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە پێکهاتەی سیستەمی ئیداردەانیان لەسەر بنەمایی بازرگانی کەرتی تایبەتی یە بۆ کۆکردنەوەی پارەوقازانجی فرۆشتنی نەوت و غاز بۆ بنەماڵەکانی بارزانی وتاڵەبانی و حیزبەکانی دەسەڵاتدار لەکوردستان .
هەرگیز ناکرێت هۆکاری ڕووداوەکە بچووک بکرێتەوە لەئیهمالی یان کەم وکوڕی شێوازی سیستەمی غازی ئەو خانەوادەیە چونکە پێویسته سەرنجمان لەسەر هۆکارە سەرێکی وبنەڕەتێکە بێت کە لایەنی دەسەڵاتدارە لەکوردستان .
دێژەدانی بێ باکی ئەم دژە ئینسانییەی پارێزەرانی سیستەمی بنەماڵەکان وسەرۆکەکانی حیزبەکانە کە پاش چەندەهاساڵ نەیان توانیوە سیستەمی ئیدارەدانی سەرکەوتوو دابمەزرێنن بەهۆی قۆرغ کاری و پاوانەخوازی دەسەڵاتی حیزبی بنەماڵەفاشیستەکانی کوردستان بەهۆی درێژەدانیان بەملهوڕی چەوسانەوە و دزی وگەندەڵی یەوە کە خۆیان بنەماڵە وسەرۆکی حیزبەکەیان و ئەندامانی مکتەبی سیاسی وسەرکردایەتی لەشێوەی ژیانی شانشایی و خۆشگوزەرانی و ئاسوودەییدا بگوزەرێنن لەماڵەکەیان باشترین سیستەمی گەرم کەرەوەو سار کەرەوەیان هەبێت .
خوێنەرانی ئازیز لەوەرزیی هاوین وزستان با بیر بکەینەوە بۆساتێک لەماڵە هەژاروماڵە کرێکارو دەستفرۆش و زەحمەتکێشانی کوردستان کە سەردانیان بکەین دەزانین کە چۆن لەزستاندا خانەوادەیەکی چەند کەسی لەژێر خانوێکی قوڕینە و داپۆشراو بەلایلۆن و چینکۆ کەلە دەوری سۆپایەکی کۆن و یان بۆنداری بەغازەوە دانیشتوون بۆ خۆ گەرم کەرەوە لەکاتی خەوتنیش بەناچاری دەی کوژێنەوە هەریەکەیان بەلەبەرکردنی جلی ئەستوورو بەتانی (ئەگەر ئەمانەشیان دەست بکەوێت) دەخەون .
لە چلەی گەرمایی هاوینیش دەبێت بە موبەڕیدەیەکی کۆن یان نەبوونی کارەبا دەبێت بەکارتۆن باوەشێنی خۆیان بکەن .
ئەزیزانم ئاخر چ جۆرە ویژدانێک ئەم جۆرە جیاوازییە چینایەتی یە قبوڵ دەکات جگە لە هەبوونی بیروباوەڕی دژەئینسانی نەبێت .
چۆن دەبێت خاوەن دەریایەک لەسامان و داهاتی فرۆشتنی ڕۆژانەی نەوت و غازبیت بەڵام هاوڵاتی و خەڵکی هەمان کۆمەڵگا نەتوانێت بەخۆڕایی دەستی ڕابگات بەیەک بەرمیل نەوت بۆ خۆ گەرم کردنەوە و یان نەتواندرێت سیستەمی دابەشکاری غاز بەشێوازی تەندروست لەکۆمەڵگا دا ڕێک بخات بەڵام سەرۆکی حیزبەکانی دەسەڵاتی بنەماڵە و هاوئاوازی پارێزەرانیانیشان لەناو جیهانێکی پڕ خۆشی و خۆشگۆزەرانی و هەبوونی باشترین سیستەمی مۆدێرنی سارکەرەوەو گەرم کەرەوەیی بن .
Leave A Reply

Your email address will not be published.