ژنێک لە شاری هەولێر کرایە قوربانی

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی /هەولێر 

 ژنێک بەناوی ژیان واحید محمد لە شاری هەولێر کوژرا . بەپێی زانیارییە کان ئەو ژنە خەڵکی گەرەوانی شەقڵاوەیە ،

لە تەمەنی ١٥ ساڵی بەزۆرەملێ هاوسەرگیری کردوەم تاکوو گەشتە تەمەنی ٢٤ ساڵی ٤ منداڵی بووەو هاوسەرەکەشی ١٠ ساڵ لە خۆی گەورە تر بووە .

هەروەها لەساڵانی پێشتر چەند جارێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە لێیدراوە تەنانەت ،هاوسەرەکەی  بە چەقۆ چەنجار لێی داوە بەهۆی لێدان و ئازاردانەوە بۆ ماوەی  ٥ ساڵ ماڵی هاوسەرەکەی بەجێ هێشتووە و مناڵە کانی جێهێشتووە لەماڵی   باوکی ژیاوە باوکی  بەتەمەن بوو بەڵام لەدوایی مردن و کۆچی دووای کردنی باوکی کە  خزمەتی  باوکی دەکرد .

 

دواتر لەلایەن خزمەکانی یەوە  وتیان دەبێ بگەڕێیتەوە بۆ لای هاوسەرەکەی واتە بەزۆر بەبێ خواستی خۆی گەڕاوەتەوە ماڵی هاسەرەکە لەشاری هەولێر  لە دوای ٩مانگ بە دڵ تەنگی گەڕایەوە وبە ناچاری گەڕایەوە  لەبەر مناڵەکانی ،

بەگوێرەی زانیارییەکان کەدەست ئەڵتەرناتیڤی شورایی کەوت دوواتر هاوسەرەکەی بە بێ ویژدانترین شێوە خەڵتانی خوێنی کرد، لە کاتی نوێژ کردن ژنەکەی کوشت ، دواتر هاوسەرەکەشی کۆتایی بە ژیانی خۆێی هێنا لە هەریر.

Leave A Reply

Your email address will not be published.