چەند سەرنجێک لەسەر ڕوداوە دڵ تەزێنەکەی سلێمانی !

0

ئەکرەم غەریب 

۱؍بێ باکی دەسەڵا تداران لەسەر ژیانو چارەنوسی خەڵک ، کەبازا ڕە کانیان پڕ کردوە لەکاڵای بێ کوالێتی وماوە بەسەرچو، خۆراکی خراپو ژەهراوی ،بێ پێدا ویستی سەرەتای ترین هۆکارەکانی ژیان وخزمەتگوزاریی : ئاو کارەباو ڕێگاوبان و گەشەی پیشەسازی کشتوکاڵی وسەرجەم سێکتەرەکان کەژیانی کردوەتە گۆڕەپانی جەنگ لەپێناوهەرچی زیاتری کەڵەکەی سەرمایەی خۆیان.
۲ : دەرکەوتنی هۆشیاریەکی کۆمەڵایەتی کەهەموانی وەک یەک جەستە کردە هاوکاروهاوخەمی ئەوڕوداوە دڵ تەزێنەو سنوری ناوچەیی تێ پەڕاند .
۳ : هۆشیاری کۆمەڵایەتی سەرەکی ترین بنەمای خۆبەڕێوەبەرێتی هەرەوەزکارانەیە کەلەتوانایدا هەیە کۆمەڵگا بەئاقارێکی دروستدا بەرێ ودەسەڵاتی مشەخۆران کۆتایی پێ بێنێ وهەموپرۆسەی کار بگۆڕێ بەچالاکی کۆمەڵایەتی …
٤: پێشتر ئەونەریتانە لەکۆمەڵگا جوتیاریەکاندا بوە بەڵام سیستمی سەرمایە هەمونەریتە هاوبەشیە کۆمەڵایەتیەکانی گۆڕی بەنەریتی جەمسەری دەسەڵاتی خۆی وکۆمەڵگای خستوەتەژێر ڕکێفی (لیدەرو کاریزماکانی )خۆیەوەجا چی لەڕوی دەسەڵاتی بنەماڵەوەبێ یا حیزب وئۆرگانەکانی بەڕێوەبردنی حکومەت ودامەزراوەکانیەوە .
٥؍هەمو ئۆرگانو دامەزراوەکانی بەڕاگەیاندنو سوپاو پۆلیس وخوێدنو بارهێنان وبەرێوەبردنی لەسەربنەمای قوچکەیی خودی سەرمایە دامەزراوندوە وواپێویستکراوەلەسنوری دەسەڵاتی ئەودەرنەچن ،هەرکەس لەوسنورەلابدا چەندەزاناوداناوپیتۆڵ بێت وەک کۆپەرنیکۆس وگالیلۆ لەخاچ دەدرێن یان وەک ئەدیسۆن دەکرێنەجەلای نزیکترین هاوڕێی کەتێسلابو ؟؟؟لەپێناوپاراستنی بەرژەوەندی ودەسەڵاتی سەرمایە.
٦:بەداخەوە ئەم هۆشیاریەکۆمەڵایەتی یە زیاتر لەڕوداوەدڵ تەزێنەکاندا سەرهەڵ دەدات (کەئێستا ئیدی بوەتە پێداویستی ڕۆژانە )،پێویستە ببێتەنەریتێکی باو وگشتی هەمیشەیی کۆمەڵگا بۆهەموڕوداوەخوازراونەخوازراوەکان نەک تەنها لەڕوداوە دڵ تەزێنەکاندا.
۷؍هەرئەم هۆشیاریە کۆمەڵایەتیە لەڕوداوە دڵ تەزێنەکانی لافاوەکانی خواروی ئێران وبومەلەرزەکەی شاری( بم ) و کرماشان وخۆڕسکانە هەمودانیشتوانی ئێرانی هێنایە ناوڕوداوەکان هەرئەوەش بوەسەرچاوەی ناسینی هێزی خۆیان کەبوەهەوێنی یەکگرتویی شۆڕشی ئەمڕۆی ئێران .
٨؍ گرنگە هەرلەڕێگای ئەم هۆشیاریەکۆمەڵایەتیەوە بەربە لێدوانی ڕاگەیاندنەکانو لیدەروسەرانی دەسەڵات بگیرێ وپەراوێز بخرێن وەک بەشێک لەڕوداوەدڵ تەزێنەکان دەرنەکەون وسەیر نەکرێن ؟؟؟؟؟
۱۰؍ ئەوەی گرنگە لەم ڕوداوانەدا دەرکەوتنی هەنگاوە کردییەکانە نەک تێوری وڤکرو لێدوانەکان بۆیەگرنگترینە کەهەنگاوەکانمان بکەینە کردەیی نەک فکری .
Leave A Reply

Your email address will not be published.