لە خۆپێشاندانەکانی ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا چەندین لاوی ئازادیخواز گیانی خۆیان بەخت کرد لەپێناوی هێناندی ئازادی

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی / 

زۆر بەداخەوە لە خۆپێشاندانەکانی  ڕابردووی شاری بۆکان  و شارەکانی تری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران چەندەها کەس کرانە قوربانی بەهۆئەوەی ڕاستەوخۆلەلایەن هێزەکانی دەسەڵاتی فاشیزمی ئیسلامی یەوە تەقویان لێکراوە کراونە قوربانی گیانیان لەپێناوی هێنانەدی ئازادی و کۆمەڵگایەکی باشتر کردە قوربانی .

لەماوەی تەنها یەک هەفتەدا چەن گەنجێک بوونە قوربانی لەناو خۆپیشاندانەکاندا لەوانە”

 

١-لە جادەی حەسار لاوێکی تێکۆشەری ئازدیخواز بەناوی  “سامان قادربەیگی ”  کوڕی عەبدولکەریم خەڵكی گوندی کەرێزەی گڵێی ناوچەی توڕجانی سەقز نیشتەجێی بۆکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی دەسەڵاتی فاشیزمی ئیسلامی ئێران تیرۆر کرا  و گیانی لەپێناوی هێنانەدی کۆمەڵگایەکی ئازاد بەخت کرد .

بەگوێرەی زانیاری یەکان ئەم گەنجە تێکۆشەرە   پێشتریش چەندین جار لە خۆپیشاندانەکانی دیکەی کوردستان بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیم بریندار ببوو.

هەزاران سڵاولەگیانی پاکی وبەرزو بەڕیزە هەمیشە یادی .

 

 

٢-محەممەد حەسەن زادە، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی بۆکان، لە بەرخۆدانی ئەمشەوی خەڵکی بۆکان ، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی فاشیزمی ئیسلامی ئێران دا گیانی بەخت کرد.

سالار موجاور خەڵکی بۆکان، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، ٢۵ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢، لە گەڕەکی میراوا و بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرە حکومەتییەکان سەری کراوەتە ئامانج و لە ئاکامدا گیانی لەدەست دا.

 

بورهان کەرەمی، خەڵکی گوندی وێزیەر، ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢، لە شەقامی “زەڕنە” و لەبەرامبەر ماڵی فواد محەممەدی، لە گیانەبختکردوانی شەوی ڕابردووی شاری کامیاران، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکومەت کوژرا.

 

بەهۆی ڕاستەوخۆی تەقەی هێزەکانی فاشیزمی ئیسلامی ئێران گەنجێک بەناوی ئەسعەد رەحیمی کرایە قوربانی گیانی لەدەستدا .

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.