لەباشوری کوردستان خوێندکارانی زانکۆ بەهۆی ئەنجامدانی خۆپیشاندانەوە چەندین کەسیان بریندار دەکرێت !

0
لە ١٣-١١-٢٠٢٢ لەشاری سلێمانی لە کوردستان خوێندکارانی زانکۆ بۆ هێنانەدی مافە سەرەتاییەکانیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا .
بەڵام زۆر بەداخەوە سەیارەیەکی مەدەنی لە قوتابیەک ی داوە بەخەستی برینداری کردووە.
=لە ڕۆژی دووەم ئەمرۆ ١٤-١١-٢٠٢٢ خوێندکاران بۆ هێنانەدی خواستەکانیان درێژەیان بەخۆپیشانداندا ، لەگەڵ ئەوەی لەلایەن هیزە چەکدارەکانی سەر بەدەسەڵاتەوە بەزۆرەملێ دەیان ویست کۆتایی بەخۆپیشاندان بهێنن خوێندکاران ، هەربۆیە بەگازی فرمێسک ڕێژ و لێدان وئازاردانی خوێندکاران چەندەها کەس لەخوێندکاران بریندار کراون .
= بەشێک لە ئەندام پەڕلەمانی ئێستا و خولەکانی پێشتر چوونەتەناو خۆپیشاندانی خوێندکاران بەئامانجی بەرژەوەندی خۆیان بەڵام خوێندکاران ئەم هەنگاوەی ئەندامانی پەڕلەمان و سیاسی درۆزنەکانیان ڕەدکردۆتەوه.
=یەکێک لە هەنگاوە ئومێد بەخشەکان وێڕایی ئەوەی خوێندکاران بەردەوام لەخۆپیشاندان لەهەمان کاتدا دەستەیەک وەک گروپێکی یارمەتیدەروهاوکاری لەلایەن خەڵکی ئازادیخوازەوە دامەزراوە ،ئەو گرووپانە بەشێکە لەهاوڕێیانی بزوتنەوەی جەماوەری چینایەتی ،کە بەردەوام هاوکاری ئاو و جل وبەرگ وپێداویستی یەکانی ڕۆژانە هاوکاری دابەش دەکەن.ئەم گرووپە ڕاستەوخۆ بەکردار لەمەیدانەدایە بۆ پشتیوانی ماف وداواکارییە ڕەواکانی خوێندکاران وخەڵکی کرێکاروزەحمەتکێشی کوردستان.
Leave A Reply

Your email address will not be published.