سەرەڕای تێپەڕینی ٤۸ ڕۆژ بە سەر دەسبەسەرکردنیدا، هەتا ئێستا ئازاد نەکراوە

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی /

باران ساعێدی، چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە، سەرەڕای تێپەڕینی ٤۸ ڕۆژ بە سەر دەسبەسەرکردنیدا، هەتا ئێستا ئازاد نەکراوە.

ناوبراو ڕێکەوتی ۲۹خەرمانان، لە ماڵەکەی خۆیدا لە لایەن هێزە ئەمنیەتەکانەوە دەسبەسەر و بۆ ناوەندی ئیسلاح و پەروەردەی سنە ڕاگوێزراوە. ئەم چالاکە مەدەنییە لەم ماوەیەدا لە دەستپێراگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لە گەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.