لە سلێمانی مێرد منداڵێک لەکاتی دەستگیرکردنیدا لە لایەن هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشەوە بەهۆی ئەشکەنجە دانەوە گیانیلەدەستدا

0
ئەڵتەرناتیڤی شورایی/سلێمانی 
ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ١٢/١١٢٠٢٢لەسلێمانی مێر منداڵێک بەناوی سەهەند ئەحمەد تەمەن ١٧ ساڵ لەکاتی هەوڵی دەستگیرکردنی لەلایەن هێزێکی پۆلیسەوە لەڕووداوێکی تەمومژاویدا گیانیلەدەستدا.
‎بەگوێرەی زانیارییەکان پۆلیس بەتۆمەتی شەڕکردن هەوڵی داوا گەنجەکە دەستگیربکات بەڵام گەنجەکە رایکردوە و ژمارەیەک پۆلیس شوێنی کەوتوون و دەستگیریانکردوە بەڵام شاهیدحاڵەکان دەڵێن لەکاتی دەستگیرکردنیدا لێێدراوە و دواتر بەهۆی تێکچونی تەندروستییەوە براوەتە نەخۆشخانەی شار و لەوێ گیانیلەدەستداوە.
‎تائێستا پۆلیسی سلێمانی هیچ روونکردنەوەیەکی لەبارەی رووداوەکەوە بڵاونەکراوەتەوە و کەسوکاری گەنجەکەش تەرمی گەنجەکەیان بەخاکسپارد.
کە ئەمە یەکەم جار و کۆتا جار نیە گەنج و هاوڵاتیان لە لایەن هێزەکانی حوکومەتەوە ئازازو ئەشکەنجە دەدرێن .
Leave A Reply

Your email address will not be published.