بۆردومانی ئێران بۆسەر ئۆپۆزسیۆن دەستی پێکردەوە

0
تایبەت بە
ئەلتەرناتیڤی شورایی ــ کوردستان
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 14/11/2022 لەلایەن تۆبخانەکانی ئێران موشەکبارانی بۆسەرهێزەکانی حزبی دیموکرات لەقەزای کۆیە و کۆمەڵە لەسلێمانی دەستپێکردەوە ، بەهۆی ئەو دەستدرێژیانە بۆسەر هەرێمی کوردستان بەهۆی بۆردومانەکانی ئەمڕۆ بەیانی بەپێی زانیاریەکان پێشمەرگەیەک گیانی بەختکردەو هەشت پێشمەرگەی تر بەسەختی بڕینداربوون وگەیاندراونەتە نەخۆشخانەکان.
لەبەرئەوسنوربەزاندنانەی دەوڵەتی ئێران تائێستا نەتەوەیەکگرتوەکان لەکوردستان و پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و وەزارەتی ناوخۆ هیچ وڵام وکاردانەوەوهەڵوێستێکیان نەبووە.
لەبەردووبارەبونەوەو درێژەکێشانی ئەوئەزمونەی ئێران لەبەرامبەربە سنوری کوردستان ، گوماندەکرێت ئەو ئۆپەراسیۆنانەی ئێران بۆسەرنەیارانی درێژەبکێشێێت و مەترسی لەسەر ئۆردوگانشینانی نەیارەکانی بەردەوام وزیاتربێت.
Leave A Reply

Your email address will not be published.