شۆڕشی ژیناوئەدەب وهونەری شۆڕشگێڕی وئینسانی

0
نەجم محەمەد
مەرگی ژینا مەرگیک بوو بەتامی شۆڕش گەورەترین شۆڕشی لەڕۆژهەڵات وئێرانداهەڵگیرساند وەک بوومەلەرزە عەرشی دەسەڵاتی کۆنەپەرستی ڕژێمی ئێرانی لەسەروژێرەوە هەڵتەکاند وگەلێ گۆڕانکاری ڕادیکاڵانەی لەمەیدانە جۆراوجۆرەکانی ژیانی کۆمەڵگای ئیراندا بەوجوود هێنا یەکیک لەو گۆڕانکاریانە گەشەسەندنی ئەدەب وهونەری شۆڕشگێڕانە وئینسانیانەیەهەم لەناوخۆی ئێراندا هەم لەدەرەوەی ئێران وناوچەکەو جیهاندا زۆرگۆرانی سیاسی وسروودوهۆنراوەووێنەی کاریکاتێری وپۆستەروهتد بەرهەم هێنران وبڵاوکرانەوە وبەردەوامیان هەیە.
ئەگەرپۆلێنبەندی ئەوبەرهەمانە بکەین دیارە بەرهەمی زۆر بەهێزوزۆرباش وباش وپەسەندولاوازی تێدایە بەڵام تێکڕای ئەم بەرهەمانە وێڕای هەمووکەم وکوڕیەکانیان لەخزمەت بزووتنەوە شۆڕشگێڕانەکەی خەڵکی ئێراندان ودەتوانن جۆش وخرۆش وحەماس وهێزبدەن بەوشۆڕشە کۆمەک بەوشۆڕشە بکەن.
دیارەهەندێ جار هەلومەرجی شۆڕشگێڕانە بەرهەمی شۆڕشگێڕانە دەخولقێنێ دەتوانم بڵێم ئەوهەلومەرجە شۆڕشگێڕانەی کەشۆڕشی ژینا بەوجودی هێنا هەوێنی ئەوهەموو بەرهەمە شۆڕشگێڕانەی ئێستایە کەبۆئەوشۆڕشە دەگوترێ ئەگەرشۆڕشی ژینا نەبا ئەوائەوبەرهەمانەش نەدەبوون هاوکات لەگەڵ ئەوشۆڕشەدا ئەدەب وهونەری شۆڕشگێڕی وئینسانی ڕۆژبەڕۆژگەشە دەکات وحەرەکەت دەکا شایانی گوتنە نێوەڕۆکی زۆربەی هەرەزۆری ئەوبەرهەمانەی کەلەشۆڕشی ژینادا دروست بوون ئینسانین وباس لەئازادی وبەرابەری ومافەکانی ئینسان دەکات کەئەمەش بەلای منەوە ڕوویەکی زیندووگەورەوگەشی ئەوبەرهەمانە وئەوشۆڕشەیە.
هەروەها شۆڕشی ژینا ئەدەب وهونەری پاک کردەوە لەهاڵاومۆڕاڵی پیاوسالاری وکۆنەپەرەستی بەجۆرێک ئێستا هەموو ئەوبەرهەمە ئەدەبی وهونەریانە فەزاوهەناسەیەکی ئینسان سالاریان تیایاندا دەژی وپلەوپایەوبەهای ژن توانای ژن ئازایەتی ژن وهتد تیایاندا بەپلەی یەکەم وسەرەکی دێ بەکورتی کۆی ئەوبەرهەمانە بەرگری کردنە لەمافەکانی ژنان وگەڕاندنەوەی بەهاوشکۆیە بۆئینسانی بوونی ژن دەتوانم بڵێم شۆڕشی ژینا بەپلەی یەکەم شۆڕشی ژنانە وژنان نمایشکەری گەورەوسەرەکین تیایدا.
هاوکات شۆڕشی ژینا هوشیاریەکی چینایەتی وئینسانی باشی دروست کردوەلای هونەرمەندان هەروەها هاوسۆزی وهاوپشتیەکی باشیشی دروستکردوە لای زۆرێک لە هونەرمەندان وئەدیبانی جیهانی کەبۆژیناوشۆڕشەکەی بەرهەمیان دروست کردوەوبڵاوکردۆتەوە لەکۆتایدا دەتوانم بڵێم شۆڕشی ژینا شۆڕشێکی لەمەیدانی ئەدەب وهونەری شۆڕشگێڕی وئینسانیدا هەڵگیرساندوە.
Leave A Reply

Your email address will not be published.