کەنەدا بریاری داوە خەڵکی زیاتر وەربگرێ لەساڵەکانی ئایندەدا

0
ڕۆژ عزیز
چەند رۆژ پێش ئێستا وەزیری کۆچی کەنەدا رایگەیاند کە بەهۆی کۆڤید نۆزدەوە کەنەدا توشی قەیرانی ئابوری بۆتەوەو پیوستی بەهێزی کار هەیە .
دەڵێت ئەمساڵ توانیومانە ٤٠٥ هەزار خەڵک بهێنینە کەنەدا بەشێوازی جۆراجۆرو بەرێگەی جۆراو جۆر .
بریاریان داوە پیلانی ساڵی ٢٠٢٣ ئەوەیە کە ئەم رێژەیە بەرز بکەینەوە بۆ ٤٦٥ هەزار کە بەرێگەی خوێندن کار پەنابەری سپانسۆرو زەواج و خێزانی بهێننە کەنەدا .
وە پیلانی ساڵی ٢٠٢٤ کەنیازێتی زیادی بکات بۆ ٤٨٥هەزار کەس ، وە پیلانی ٢٠٢٥یش بریارە ٥٠٠ هەزار کەس وەربگرێ .
خواستی حکومەتی کەنەدا ئەوەیە کە بەهۆی ئەم رێژە وەرگرتنەوە هێزی کار زیاد بکات و هەم ئباوری کەنەدا بەرز بکاتەوەو هەم ئەوانەی دێنە کەنەدا بباتە ئەو شارانەی خۆی هەدەفیەتی بەتیابەتی کیوبیک . وە کەنەدا زیاتر پیوستی بە کەرتی تەندروستیەو پیوستی بەدکتۆرو پەرستارە زیاتر .
وەرگرتنی ئەم رێژەیە لەخەڵک بۆ کەنەدا بەرێگەی یاسایی دەبێت پێوستیشە ئەوانەی بەخوێندن دێن یان بەناوی کارەوە زمان بزانن وا ئاسان نیە کەسێک زمان نەزانێ وەری بگرن .رەنگە پرسیار بکرێ باشە ئەم هەموو خەڵکە وەردەگرێ بۆ کوردو عێراقی نابات بەتیابەتی ئەو پەنابەرانەی لە وڵاتانی دەرەوەی عێراقن .
لەراستیدا پەنابەرانی کوردو عێراقی و وڵاتانی دیکەش وەردەگرێ بەڵام کارەکان بەهۆی شەڕی روسیاو ئۆکرانیاو ئەفغانستانیش کە پەنابەر زۆرن کارەکانی سپانسۆری وڵاتانی دیکە خاو بوونەوە ئەفزەلیەتی بۆ ئەفغانیەکان وئۆکرانیەکان بوون ، گەرچی وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی کەنەدا لەپیلانی داهاتویاندا باسی لەهیچ پەنابەرو کۆچ بەرو هاوڵاتیانی هیچ کام لە وڵاتانی جۆراجۆر نەکردوە بۆ وەرگرتن .
بەڵام خەبەرەکە ئومێد بەخشەو بەو هیوایەم کارەکان خێرا تر بکرێن تا ئەو پەنابەرانەی ساڵانێکە بەدیار چاوەروانیەوە راگیراون رزگاریان بێت و کاری سپانسۆریش خێرا تر بکرێت تا ئەو پەنابەرانەی کاریان بۆ کراوە یان کاریان بۆ دەکرێ بەرێگەی سپانسۆریەوە رزگاریان بێت.
Leave A Reply

Your email address will not be published.