بەیاننامەی حزبی تودە(شیوعی)ئێرانی بەبۆنەی ڕاپەرینەکانی گەلانی ئێرانەوە

0
حزبی تودە پێی وایە ئەم بزوتنەوە جەماوەریە شۆرشگێریە راستەقینەیە لەکۆتایدا دەتوانێت بەسەر هەموو دژواریەکاندا زاڵ بێت.
وەبەرەو پێشەوە هەنگاو بنێت و بەرەو چەسپاندنی ئازادی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و ڕووبەرووبونەوە ی دەست تێوەردانی ئیمپریالیستی جیهانی وپاراستنی ئیرادەی گەلانی ئێرانی.
بۆ کردنەوەی ڕێگا بۆ دامەزراندنی حکومەتێکی نەتەوەیی دیموکراتی و بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجەش پێویستە هەموو هەوڵێک بدرێت بۆ یەک ریزی کارو هەماهەنگی رێکخراو فراوان لەنێوان هەموو توێژە کۆمەڵایەتیەکاندا واتە کرێکاران و ڕەنجدەران و مامۆستایان و خانەنشینان و قوتابیان و لاوان لە ووڵاتدا..
بۆ ڕەخساندنی مەرج بۆمانگرتنی گشتی لە ووڵاتدا و ئیفلیج کردنی چەرخەکانی حکومەتی گەندەڵی و فەرمانرەوایی دژە گەل.
حزبی تودەی ئێرانی
Leave A Reply

Your email address will not be published.