لەماوەی ٢٤ کاتژمێر لەشاری چەمچەماڵ دوو کچ بوونەقەربانی !!

0
ئەڵتەرناتیڤی شورایی /
تەنها لەماوەی ٢٤ کاتژمێر دوو کچ  بوونە قوربانی لەشاری چەمچەماڵ.
بەپێی وتەبێژی پۆلیس ئەو دوو کچە خۆیان  کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە .
بەڕێوبەری پۆلیسی چەمچەماڵ ڕای گەیاند، لە ماوەی٢٤  کاتژمێری ڕابردوودا بە ھۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە دوو حاڵەتی خۆکوشتن لە،  سنووری قەزای چەمچەماڵ رووی داوە. 
لەوبارەیەوە عەمید، محەمەد عەبدی، بەڕێوبەری پۆلیسی قەزای چەمچەماڵ ڕایگەیاند : “لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لە ناحیەی تەکیە و ناحیەی شۆڕش دوو حاڵەتی خۆخنکاندن و خۆکوشتنمان ھەبووە کە ھەردوو قوربانییەکە کچن و قوتابین.
” ئاماژەی بە ئەوەش دا: “نڤار علی ڕشیید لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٢ و قوتابیی قۆناغی دوانزەی ئامادەیی شۆڕشە ھەروەھا نێرگز سابیر عەلی لەدایکبووی ساڵی٢٠٠٨ ەو قوتابیی هەشتی بنەڕەتی تەکیە بووە.
” روونیشی کردەوە کە هۆکاری هەردوو رووداوەکە کێشەی کۆمەڵایەتیی بووە.
Leave A Reply

Your email address will not be published.