هەنگاوێک نزیک لەشۆڕش

ئەکرم غەریب
لەگەڵ پەرەسەندنی شۆڕشە کۆمەڵایەتیە هەرەوەزکارانەکەی ئێران ڕۆژانە گوێ بیستی چەندین هەواڵی لایەنگرانی سیاسیەکان دەبینەوە ئەوسیاسیە پەراوێزخراو نەی کەهیچ ڕیشەیەکیان لەگەڵ شۆڕشدا نی یە هەرخەریکی ساتوسەودان بۆبەدەسەڵات گەیشتن هەریەکەیان لای خۆیەوە بەباڵای قەزەمی خۆی دەگرێ ودەبڕێ ودەدورێ ولایەنگران ودژەکانیان کەهەمان کێشەی بەدەسەڵات گەیشتنیان هەیە دەێڵێنەوە بێ ئەوەی هیچ لایەکیان خوێندنەوەیەکی واقعی بۆڕوداوەکان هەبێت یان هیچ ڕایەڵەوپەیوەندیەکی توندوتۆڵیان بەخودی ئەوشۆڕشەوەهەبێت ودەیانەوێت سواری شەپۆلی شۆڕشگێڕانە ببن وسات وسەودایەکی چونەدەسەڵاتی پێوە بکەن ومۆری هەژمۆنی خۆیانی لێ بدەن :
۱؍سەرەتا مجاهدینی خەڵک وا خۆی نیشان دەدا کەئەوە هەژمۆنی ئەوانەو خۆیان بەجێ نشینی کۆماری پەتوسێدارە نمایش دەکرد ،،،هەرزو وەڵامی خۆیان لەخۆپیشاندانەکانەوە وەرگرت کەدیوی دوهەمی کۆماری پەتوسێدارەن ودژبەمافەسەرەتاییەکانیخەڵنوبەتایبەت خودی ژنانن بۆیە چەند سنگ دەرپەڕێنن هێندەپەراوێز خراونونەفرەت لێکراو.
۲؍ حیزب وهێزە ناسیونالستیە کوردیەکان بەچەپو ڕاستەوەهاتو هاواری ناسیونالستانەیان لێ بەرزبوەتەوە ( کەبڵێسەی شۆڕش لەکوردستانەوەهەڵکراوە وکوانی کوردایەتی جۆشی سەندوە ) تا بیکەنە بابەتی ساتوسەودای بەدەسەڵات گەیشتنیان ،گەشە بەئایدۆلۆژیای کۆنە پەرستانەکەی خۆیان بدەن ،تەمەنی سەرمایەداریدرێژبکەنەوە ،،بێ لەبەرچاوگرتنی ناوەڕۆکی ڕوداوەکانو هەلومەرجی ئابوری ئێران و شوێن وپێگەی ناسیونالستیەکەیان ئەویش کام لایەنیان و باڵی چەپوڕاستی کامیان ؟
ئەوەسەرەڕایی چەندین ساتوسەودای سیاسیانەی گەیشتن بەدەسەڵاتیان ؟؟،لەڕوی پێگەی ناوچەیشەوەنەیانتوانیوە تەنهادەنگێکی ناڕازیش بکەنە هاوسۆزی دۆزەکەیان ؟؟؟ ئەوەی لەوانەدەبینرێ ودەبیسترێ ئاماژەیەکی ڕونە لەچەق بەستوی ودورەپەرێزیان لەناوەڕۆکی ڕوداوەکان وئابوری جیهان و ئێران فراوان بونی قڵیشتە چینایەتیەکانو گەشەی بزوتنەوە چینایەتیەکان ،،،،تەنها خوێندنەوەیەکی بیرتەسکی حیزبەکانی خۆیانە وهیچی ترئەوەسەرەڕای چەندین ساتوسەودا لەگەڵ کۆماری پەتوسێدارە بۆگەیشتن بەدەسەڵاتیان ،وەگرنگە یادی بخەینەوە هیچ بزوتنەوەیەکی ناسیونالستی لەئێران نەیتوانیوە تەنها دەنگێکیش بکاتە هاوسۆزی بزوتنەوە ناسیونالستیەکەیان لەنەتەوە جیاوازەکان لەدەنگەناڕازیەکانی بزوتنەوەناسیونالستیەکانی تر بەکوردستانیشەوە کە بەمەڵبەندی بەرەنگاری ناوزەدکراوە ،،،،گرنگتر لەوەخوێندنەوەیەکی دروستە بۆسەرمایەگوزاری کۆمپانیا فرەڕەگەزەکان کەچۆن سنورەنەتەوەیی ولۆکاڵیەکانی تێک شکاندوە وچی گۆڕانکاریەکی چینایەتی بەشوێن خۆیدا هێناوە لەپرۆسەی کەڵەکەی سەرمایەدا هەمونەتەوەکانی چون یەک هاوچارەنوس کردوە ،ئیدی ئەوعەقڵە تەسک بینە نەتەوایەتیە پەنگ خواردوەوی نێو نوسراوەکانیان وەڵام بەوبزوتنەوەشۆڕشگێڕانە ناداتەوە بوەتە بابەتی هەڤاڵانی ئەشکەوت.
۳؍ سەڵتەنە طەڵە بەکان وەک بوکەڵەیەکی کۆمپانیا فرەڕەگەزەکان،، قورمیشکراو کەوتوەتەخۆبادان وەک بیریان چوبێتەوە چی ڕیسواییەکیان هێنا بەسەرباوباپیریان دەیانەوێت کۆمەڵگای تاسەرئێسقان قەیران گرتو بگێڕنەوە بۆڕۆژگاری زێڕینی دیکتا تۆری پەهلەویەکان؟؟؟؟ساتوسەودایەک بەنرخی تێک شکانی شۆڕش بۆگەڕانەوەی نیوسەدە بەر لەئێستا بێ لەبەرچاوگرتنی گەشەی تەکنەلۆجیای زیرەک هۆشیاری کۆمەڵایەتی وچینایەتی ئەم مێژوەی گەشەی پیشەسازی وتەکنەلۆجی وقڵیشتە چینایەتیەکان وقوربانی بۆگۆڕانکاری .
٤؍ بزوتنەوە چەپو تایفەسۆسیالستیەکان کەپێیان وایە هەمودەنگێکی ناڕەزایەتی لەئێران و لەپرۆسەی کار دەنگی ناڕەزایەتی ئەوانە ئەوەهەژمۆنی فکری ئەوانە بە خەیاڵەکانیان پێیان وایە پێویستەکۆمەڵگای ئێران ببێ بە شوێن کەوتەی ئەوان لەکاتێکدا هیچ کام لەسەرکردەی گروپێکیان نابێتەشوێن کەوتەی گروپەکەی تریان بەناوهاوفکری خۆیان ؟؟؟پێشیان وایە هەژمۆنی ئەوان دەبێتە بەرپاکەری شۆڕشی ئێران؟؟؟بەڵام ڕاستی بینینی ڕوداوەکانی شۆڕشی کۆمەڵایەتی ئێران دورە لە لێکدانەوەی کەللەسەری تاک بەتاکیان ودوتوێی کتێبەکانیان ،،،،ئەوەی دەیبینین هاو بەشی وهاوپشتی وهاوسۆزی نەتەوەومەزهەبو کەلتورە جیاوازەکان سەرچاوەکەی کاری هەرەوەزی وئەزمونی خەباتی ڕاستەقینەی خودی خەڵکی ئێرانە کەلەڕوداوەسروشتیەکان لافاوبومەلەرزەکاندا بینیمان ،،هەرئەوساش وەک ئێستا :
لەک ولوڕو تورکو عەرەبو کورد وفارس و تورکمان ویەزد و پشتو پشتیوانی زیان لێ کەوتوانی ڕوداوەسروشتیەکان بون چۆن ؟؟؟ئێستا پشتیوانی یەکن !
کە بەمێژوی هەموحیزبو ئایدۆلۆژیایەکانی چەپ نەیانتوانیوە وا هەرەوەزکاریەک بهێننە پێش چاوی خۆیان ،هەرئەوەشە هیچ ئایدۆ لۆژیا وحیزبێک ناتوانێت هەژمون بکاتە سەریان ،،،ئەوەتەنها نەریتێکی شۆڕشگێڕانەی کۆمەڵایەتی یە کەمێژویەکی پرشنگداری هەیە هەروەک چۆن ئەوە کار کردی خودی سیستەمەکەیە کەهەموانی چون یەک لە دەستاڕی چەوسانەوەدا هاڕیوە بێکاری گرانی سوکایەتی بێ مافی چەوسانەوەی تەواوی جمگەکانی مرۆڤ بون ،، ژیانی ئەشکەوت نشین ئاسا .
دەسەڵاتێک نوقم بولەقەیرانی ئابوری وسیاسی چەق بەستوداو بێ دەنگی سیاسیەکانوبێ ئاسۆیی لەگۆڕانکاری ئەوژیانە شەقامی هێنایە دەنگ لەسەردەمی تەکنەلۆجیای زیرەکدا ژیانی ئەشکەوت ئاسا مەحاڵە بۆیەهەموان وەک یەک هەرەوەزکارانە هاتو نەتە سەرشەقام ،هەرئەوە هاوسۆزی دروستکردوە نەک حیزبە ئەوروپا نشینەکان ،،،کۆمەڵگای ئێرانی زۆرباش گوزارشت لەژیان دەکا هەروەک باوە دەڵێن هەموئێران کار بۆتاران دەکا هەموتارانیش بۆباڵاشار ،،،،بۆیە ئەوکۆمەڵگایە داوای ژیان دەکا،،،دروشمی ژن ژیان ئازادی ڕەواج پەیدا دەکا،،،،بۆیە گرنگە لەوەتێ بگەین کەهاتنەسەرشەقامی تاران کرمان لەک ولۆڕوتورک وبلوچەکان هاوسۆزی نەتەوایەتی وئایدۆلۆژی ودینو هیچ شتێک لەوانە نی یە بەپێچەوانەهاوچارەنوسی گرانی وبرسێتی یە دژایەتی هەمان بنەمای ئایدۆلۆژی یە نەتەوەیی ومەزهەبیەکانە ،،،هەروەک بەئاشکرا دەبینرێ ودەبیستری نەڕەهبەری نەتووسەری مەرگ بۆدیکتاتۆری؟
گرنگە خودی تایفەسۆسیالستە ئەوروپانشینەکان لەخۆیان بپرسن بە ئەندازەی ڕێکخراوەکانیان دۆستولایەنگریان هەیە لەناوخۆی ئێران ؟؟؟ئیدی بەکام هەژمۆن وکام گروپیان شۆڕشی کۆمەڵایەتی ببێتە شوێن کەوتەی ئەوان ؟ئیدی دەزانن چی جێگەوڕێگەیەکیان هەیە لەڕوداوەکان؟
٥؍ ڕوداوەکانی ئێران ئەو ئەزمونە نیشان دەدات پێمان دەڵێت کەئیدی حیزب ئامرازی شۆڕش نیە ! شەقام خۆی ئامرازی شۆڕش دروست دەکا کۆمەڵەهەرەوەزیەکان وەڵام بەپێداویستی کۆمەڵایەتی دەداتەوە ئامرازەکانی خەبات دیاری دەکا کاری هەرەوەزکارانەی نەتەوە و دین وکەلتورەجیاوازەکان یەکگرتوانەهەموان وەک یەک ئاراستەدەکاو دەبێتە پارێزەری هەمودەسکەوتەکانو مافەکان نەک حیزب و ئایدۆلۆژیە داخراوەکان .
٦ ؍کۆمەڵگا لەتوانایداهەیە خۆی خۆی بەڕێوەببات ،،نەک سیاسیە توش بوەکان بەمادەبێ هۆش بەرە دینی وحیزبی وئایدۆلۆژیەکان ،،هەرئەوهەرەوەزکاریانەی ڕوداوە سروشتیەکان کە جێگەی نیە لەعەقڵی بەناوسیاسیەکان درەخشاوەترین وێنەیە بۆخۆبەڕێوەبەریەکان کەڕۆڵی هەمودەوڵەتودەسەڵاتی وەلانا ،پشت گوێ یان خست ،،،هەرئەونەریتە دەتوانێت بەهاوپشتی چینایەتی جیهانی کۆمەڵگا بەڕێوەبەرێ و وەڵام بەخواستوداخوازی ومافو ئەرکەکۆمەڵایەتیەکان بداتەوە.
۷؍ڕوداوەکانی ئێران هەلومەرجێکی نوێ یە کە چڕبونەوەی پرۆسەی کاروسەرمایە هێناویەتەپێشەوە کە پێویستی بەتێڕوانین و ڕێگاچارەی نوێ هەیە گرانی وبێکاری وبرسێتی ڕێژەی٦۰ ٪ی تێ پەڕاندوە هەرئەوەش هاوسۆزی وهاوبەشی و هاوخەباتی دروستکردوە بەنەتەوەومەزهەبو کەلتوری جیاوازەوە هاوشانی یەک وەک یەک هاوری نەڕابەری نەتوسەری مەرگ بردیکتاتۆری دەکەن حیزبە ئەوروپانشینەکانیش دەیانەوێت ساتوسەوادا لەسەر ئەوهەموقوربانیە بکەن.
٨؍ ،ئەوەی گرنگە هەرچەندە شۆڕش لەئێران پێداگری بکا بۆبەسەرکەوتن گەیاندنی، هەروەک چۆن بڵێسەی شۆڕش لەکوردستانەوەهەڵسا کوردستان بەبێ نەتەوەجیاوازەکان بەسەرکەوتن ناگا ،هەروا ئێرانیش بەبێ هاوخەباتی کرێکارانی ناوچەکانی دەوروبەربەسەرکەوتن ناگا هەربۆیە پێویستمان بەهاوپشتی جیهانی یە ،،هاوپشتی هاوچینەکانمان لەهەرشوێنوجێگایەک بن بەدەنگی ناڕەزایەتی ومانگرتن وخۆپیشاندان پشتیوانیمان لێ بکەن چونکەسیستەمەکە جیهانیەو شۆڕشیش جیها نیە شکانی هەرجمگەیەکی ئەم سیستەمەشکانی جمگەکانی تری سیستەمەکەیە.
۹؍ ئەوەهەمان ئەو ئەزمون و،،وانەیە کە کرێکارانی هەرناوچەیەک ئەرکیانە شۆرشی خۆیان لەگەڵ خاوەن سەرمایە خۆجێ ییەکان یەکلابکەنەوە هەروەک چۆن ئەرکیان پشتیوانی شۆڕشەجیهانیەکەبکەن.
۱۰؍ کرێکارانوخەڵکی ئێران هێزی خۆیان ناسیوە هەرواسادە دەست لەشۆڕش بەرنادەن ئەگەرشۆڕش شکست بخوا ئێران دەبێتە قەسابخانەی مرۆقایەتی هەرگۆڕانکاریەکی سیاسیش بکرێ ناتوانێت درێژەبکێشێ لەبەرقوڵی قەیرانە ئابوریەجیهانیەکە کەهیچ ئومێدێک بۆسەرلەنوێ بوژانەوەێ نی یە !هەرڕۆژەی قەیرانێک کەناروناوچەیەک دەگرێتەوەوهەرئەودوبارەبونەوەی قەیرانانە شەپولێکی ناڕەزایەتی نوێ بەشوێن خۆیدا دەهێنێت بۆیە هاوپشتیوانی هاوچینەکانمان گرنگە وئەرکی دڵسۆزانی شۆڕشە هەموان بەشداربن نەک بەشوێن پشکە وەبن
سەرکەوتوبێت خەباتی شۆڕشگێڕانەی خەڵک
پایەداربێت کۆمەڵەهەرەوەزیەخۆبەڕێوەبەریەکان .