ھەندێ نھێنی وزەی مرۆڤ

0
د.شنۆ ئازاد
پسپۆروپزیشکی دەروونی
۱. ئەگەر ھەستت بەخەمباری کرد:
بچۆ شوێنێک کەسانی بەختەوەرو دڵخۆشی لێبێت، ئینجا تێبینی کاریگەری بکە لەسەر خۆت، ھێز و وزەی ئەوان ھێز و وزەی تۆ بەرزدەکاتەوە…!
۲. ئەگەر ھەستتکرد بەبێ ھیچ ھۆکارێکی ڕوون، بەرەو لای کەسێک ڕادەکێشرێی، ئەوە ئەوەدەگەیەنێت کە ھێزو وزەی ئەوکەسە تۆ بەرەولای خۆی ڕادەکێشێت، چونکە ھێزو توانا لێکچوکان یەکتری ڕادەکێشن.
۳. ھەرشتێ دەستی لێدەدەین، یا ھەر شوێنێ بۆی دەچین، وزەیەک لەدوای خۆمان جێدەھێڵین، واباوە کەھەست بە بارودۆخی یا ھەستی کەسێک دەکەین لەژوورێکدا، چونکە وزەی ئەوکەسە لەوشوێنە کەشێکی دیاریکراوی بەدیھێناوە، یان ھەستێکی درووستکردوە.
٤. ئایا ھیچ جارێک بووە سەردانی نەخۆشێکت کردبێت و دوایی ھەستتکردووە ھیچ ھێزو وزە لەلەشتدا نەماوە…؟!
یان ھەستت بەماندیی و ھیلاکی کردبێت ؟!
ئەوە ڕاستییە و تەنھا ھەستکردن نیە، چونکە وزەی نەخۆش بەشێوەیەکی گشتی وزەیەکی دابەزیو و نزمە، بۆیە نەخۆشەکە بەبێ ویستی خۆی، لەھێز و وزەی تۆ وەردەگرێت و ڕایدەکێشێت بۆ بەرزکردنەوەی ھێزی خۆی…؟!!
ئەوەش گرنگترین ھۆکارە بۆسەردانی نەخۆشەکانمان، بۆئەوەی بە ھێزی خۆمان ھێزی ئەوان بەرزکەینەوە و زوتر بەرەو چاکبوونەوە بچن.
٥. ئەگەر ھەستت بە ھیلاکی وبێزاری کرد، بەرەو کەناری ئاوێک، ڕوبارێک بڕۆ، یاخود بەچیایەکداھەڵگەڕێ، چونکە بەسەربردنی ھەندێ کات لەوشوێنانە، وزەت پێ دەبەخشێت و بەمەش وزەکانت ھاوسەنگ دەبنەوە.
Leave A Reply

Your email address will not be published.