لە سێدارەدانی نیلۆفەر حەمیدی و ئیلاهی موحەمەدیی قووڵکرنی چاڵی مەرگی ئاخوندە دەسەڵاتدارەکانی ئێرانە
زاهیر باهیر
لە ئێراندا تا ئێستا 40 ڕۆژنامەنوس دەسگیرکراون بە بیانو و تاوانی جیاجیا. سەرەتای دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسەکان لە گرتنی نیلۆفەرەوە دەستی پێکرد کە یەکەم ڕۆژنامە نووس بوو کە گەیشتە ئەو خەستەخانەیەی کە ژینای تێدا بێ هۆش بوو.
نیلۆفەر وێنەیەکی بێ هۆشی ژینای گرت و ناردییە درەوە کە ئەوە دەنگێکی زۆر گەورەی دایەوە بووە هۆی ئاگەدارکردنەوەی دونیا لە کرداری فاشیانەی دەسەڵاتدارانی ئێران.
ئیلاهی-ش بەوە تاوانبارکراوە کە لە دەرەوەی ئێران لە لایەن دەزگەی سیخوڕییەوە ڕاهینانی پێکراوە و لە ناشتنی ژینادا لە سەقز ڕاپۆرتی ناردۆتە دەرەوە.
ئێستا ئەم دوو کەسە فرمانی لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە کە گوایە ئەمان پەیوەندییان بە تۆڕی سیخوڕی سی ئای ئەیەوە هەیە . ئێستا هەردوکیان لە بەندیخانەی بەدناوی ئەوینن و ڕێگا بە هیچ کەس نادرێت کە بیانبینێت.
ڕاگەیاندنەکەی دەسەڵات سەبارەت بە حوکمدانی ئەم دوو ڕۆژنامەنوسسە تۆمەتباری کردوون بە “سەرچاوەی سەرەتایی هەواڵ بۆ میدیای بیانی” حەمیدی تۆمەتبار كردووە بە خۆنمایشكردن وەك رۆژنامەنووس و بە ناچاركردنی بنەماڵەی مەهسا ئەمینی تاکو زانیاری لەبارەی مردنی كچەكەیان بڵاوبكەنەوە.
” ئەوان نیلوفەر و ئێلاهێیان تۆمەتبار کردووە بەوەی کە لەلایەن سی ئای ئەیەوە ڕاهێنراون.” ئیتر ناتوانم لەگەڵ [هیچ ڕۆژنامەنووسێکی بیانی] پەیوەندیم هەبێت” ڕەزا ، ڕۆژنامەنووسێکی چاپخانەیەك بۆ بڵاوکراوەیەکی ئێرانی وتی ” ئەوان لە نزیکەوە چاودێریمان دەکەن و ئامۆژگاریم کراوە کە هەموو پەیوەندییەکان لەگەڵ پەیامنێرانی بیانی ببڕ م. من لە دەرەوە پەیوەندیم بە مۆبایلەکەمەوە پێگەیشتووە و ئەگەر چاودێری تۆمارەکانی مۆبایلەکەم بکەن و بزانن کەسێک لە ڕۆژئاوا پەیوەندی دەکات، تەنانەت ئەگەر هاوڕێیەکیش بێت، ئەوە مەترسییەکی گەورە دەبێت.”
یەکێکی دیکە لە ڕۆژنامەنووسەکان کە لە سەرچاوەیەکی هەواڵی ئێرانی کاردەکات، وتی هەنگاوەکانی ناونانی ئەو دوو ڕۆژنامەنووسە بە سیخوڕ بەشێکە لە هێرشێکی هاوئاهەنگ بۆ سەر میدیاکان لە ئێران، کە بە ناچاری دەبێتە هۆی دەستبەسەرکردنی زیاتر لە کاتێکدا ڕژێم هەوڵی دەدا پێش بە هەواڵەکانی ئەو شتانە بگرێت کە لە دونیادا بوونە هەواڵی گەورە و لە گەیشتنیان بە بینەران لە جیهاندا .
“ئێستا کات بەفیڕۆ نادەن لە سزادانی ڕۆژنامەنووسان ” ئەوان دەزانن کە لە ناوخۆی ئێراندا کەسانێک هەن، وەک خۆم، کە لە تاراوگەدا لەگەڵ هاوڕێیان یان میدیاکان پەیوەندییان هەیە، ئەوان ئەم لێدوان و ئەنجامە بەکاردەهێنن بۆ ئەنجامدانی دەستگیرکردنی زیاتر، یان خراپتر، لە سێدارەدانی هاوڵاتیانی خۆیان بەهۆی سیخوڕیکردن.”
