ئازادیخوازی لەباشووری کوردستان

0

 

ئاوات (عبدالرحمن رسول)

لە باشووری کوردستان مرۆڤی ئازادیخوازویەکسانیخوازی زۆرە بەڵام کێشەی کۆمەڵگای باشووری کوردستان ئەوەیە نەیان توانیووە خۆیان دەربازبکەن لەچمانەوەیان لەبەردەم شێوازی کلاسیکی وکۆنەخوازی حیزبایەتی وڕێکخراوەییان ئەمەبەگشتی کاریگەری نەرێنی هەیە بۆیە هەنگاوی زۆر تایبەت و کۆمەڵایەتی پێویسته کە ڕوحی وهەناسەی بزوتنەوە کۆمەڵایەتی و چینایەتی یەکان بەرەو بزوتنەوەی جەماوەری ئاراستەبکات کە بەرگی کلاسیکی وکۆنەخوازی و سێکتاریزم و گرووپبەندی وخێڵگەرایی بگۆڕێت لەڕوویی کرداری کۆمەڵایەتی یەوە .
ئەوە پەیوەندی بەئیسلامی سیاسی یەوە نییە تەنها پەیوەندی بەئازادیخوازی ویەکسانیخوازان خۆیانەوە هەیە کەخۆیان لەبەکاڵاکردن و چمانەویان لەبەردەم کۆنەخوازی ودواکەوتووی دا ڕزگار نەکردووە .
هەربویەش تیرۆروکوشتنی ژنان وئازادیخوازان درێژەی هەیە ولەداهاتووش دا بەردەوام دەبێت.
هیچ کات وەک ئێستا ئیسلامی سیاسی بێکاریگەرنییە لەڕوویی کۆمەڵایەتی یەوە .
بەڵام کاتێک هێزی ئازادیخوازی بچوک دەکرێتەوە لەگرووپ وحیزب ئەوکات کاریگەری ئەوان وە ئیسلامی سیاسی زیاتر دەبیندرێت.
لەلایەکی تریشەوە بەهۆی بەڕێوەبردنی سیستەمی بنەماڵەیی و خێڵگەرایی لەلایەن بنەماڵەکانی بارزانی وتاڵەبانی کە زیاتر گرینگی بەهەڵوەشاندنەوەی کەرتە گشتی یەکان دەدەن بە ئاراستەی بەکاڵاکردنی مرۆڤ ،ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی کە پارە و کەرەستەکانی بەرهەم هێنان لەمرۆڤ بەنرختر بێت .
حیزبەکانی وەک گۆڕان و نەوەی نوێ و ئەوانەی لەفکروئایدیای پەکەکە نزیکن دابەش بوون بەسەر لایەنگری کردن لەسەر هەردوو بنەماڵەی بارزانی تاڵەبانی چ ناڕاستەوخۆ یان ڕاستەوخۆ سیاسەتیان بۆ بەرژوەندی ئەو دەسەڵاتەیە .
هەروەها حیزبە شیوعی و چەپەکانیش لەچوارچێوەی تێکۆشانی کلاسیکی حیزبی ومحفەلیزم و هەڵسوڕانی تەشیریفاتی و تەنانەت چمانەوەیان لەبەردەم کۆنەخوازی و سیاسەتی حیزبی بنەماڵەکانی تاڵەبانی وبارزانی دەرباز نەبوون بەئاشکرا لەسیاسەتی ڕۆژانەیان دۆستایەتی و میوانداری دەسەڵاتن ئێستاش لەخەمی یەک ڕیزی ئەو دوو بنەماڵە فیرعەونە وحیزبەکانی دەسەڵاتدان بەناوی پارێزگاری نیشتمانی و نەتەوایەتی یەوە بەڵام خەڵکی کرێکار وبێکارو هەژار بەهۆی برسێتی وبێکاری یەوە ڕۆژانە ئازار دەکێشێت و قوربانی دەدات هیچ هەواڵ وهەنگاوێک لەلایەن ئەو جۆرە ڕێکخراو و حیزبانە نییە .
دروست ئەوەیە خەڵکی ئازادیخوازویەکسانیخواز لەباشووری کوردستان زۆرە بەڵام پەرتەوازە و لەڕوویی ئیرادەوە بەگۆشەگیرییان لەژێر کاریگەری سیاسەتی حیزبەکان وگرووپەکانی ناومان بردن ئیرادەی شۆڕشگێڕییان شەپرزەو تێکشاوە ،هەربۆیەش ناتوانن پشت بەخۆیان ببەستن بۆ هەستانەوەی ڕەوتی شۆڕشگێڕی چینایەتی وجەماوەری بەردەوام چاوڕوانی حیزب و سەرکردەی حیزبێکی تێکشکاو لەڕوویی شۆڕشگێڕی چینایەتی یەوە دەکەن .
کاتێکیش ناڕەزایەتی نیشان دەدەن لەخیابان وشەقامەکان ناتوانن بەپشت بەخۆ بەستن درێژەی پێبدەن زۆر بە ئاسانی هێزی ئازادیخوازی ویەکسانیخوازی یان بە ئاراستەی حیزبێک یان حیزبەکان دادەمرکێتەوە یان تەنها دەبێتە بەتاڵکردنەوەی توڕەیی وبێزاری کاتییان .
کەوایە جگە لەوەی قوربانیشیان داوە بەزیندانی کردن و کوشتن بەڵام بەبێ دەستکەوت و گۆڕانکاری هەرکەس دەچێتەوە ماڵی خۆی دەرئەنجامی ئەم ماندوو بوونییەش دەبێتە هۆکاری ئەوەی ئەو کەسانەی کە زۆر تووڕەو بێزارن ڕێگای کۆچ وئاوارەیی دەگرنە بەر بۆ ئەوروپا کەمەش دیسان جارێکی تر دەچێتە خزمەت و بەرژەوەندی دەسەڵاتی فیرعەونەکانی بنەماڵەکانی بارزانی وتاڵەبانی بەزیانی ڕەوتی ناڕەزایەتی جەماوەری و ئازادیخوازی کۆتایی دێت.
Leave A Reply

Your email address will not be published.