لەژێر دەسەڵاتی بنەماڵەی کوردایەتی دا بازرگانیکردن بەمناڵ بە ئاشکرا لە کوردستان درێژەی هەیە !!
هەتاو هەڵبجەیی
مرۆڤ هیچ کات نابێت ویژدانی خۆی بفرۆشێت لەهەمان کاتیشدا نابێت ڕێگاش بدات بێ دەنگ بێت لەئاست هەبوونی هەر تاوانێک کە دەبینێت ئەنجام دەدرێت،پێویسته ڕاشکاوانە ودڵسۆزانە جۆری ئەو تاوانە باس بکات .
من کەچوومەوە کوردستان لەکۆتایی مانگی ٢٠ی ٢٠٢٢ بۆ چەند ڕۆژێک بۆ مەبەستی سەردان .
لەکاتی چوونم بۆ شاری سلێمانی چەند دیمەنێکی نەخوازراوم بەرچاو دەکەوت بۆمن ببووە پرسیارو تێڕامان و بیرکردنەوەم .
بەیانی ٣٠ی ١٠ کۆتا ڕۆژم بو لەوگەشتە تاڵ و پڕ فرمێسکە هەستام لەخەو پاشان نانێکم خوارد دواتر هەنگاوم نا بۆ پیاسەیەک بۆ ناو بازاڕ بەخەیاڵ وبیرکردنەوەی ڕۆژانی گەنجێتیم کە بەرەو بازاڕ پیاسەمان دەکرد لەگەڵ هاوڕێ کانم بە قسەی خۆش کاتمان بەسەر دەبرد .
من لە ناو خەیاڵاتی ڕۆژانی ڕابردوومدا بووم بەڵام لەکاتژمێر ١٠ ی بەیانی لەگەڕانەوەمدا بەرەو میوان خانەکەم لە کتێبخانەی غەزەلنوس و بەردەرکی سەرا و ناو بازاڕ ،بەداخەوە کە چەند مناڵێک بە دەستە دەستە بەشێوەی گرووپ بەڵام بە گرووپی جیا دەهاتن داوایی پارەیان دەکرد .
یەکەم ڕۆژ بەئاسایی وەرم گرت و ئەو دیمەنە بەڵام دوای چەند ڕۆژو بینینی چەندین دیمەنی هاوشێوە وگرووپی هاوشێوە چەندین پرسیارم بۆ دروست بوو کەپێویست بوو وەڵامی پرسیارەکان بزانم .
بیرم لەوە کردەوە ئەم ماسته مویەکی تێدایە و دەبێت بزاندرێت لەکوێ وە هاندەدرێن ئەم منداڵانە کە داوای پارە دەکەن .ئەم جۆرە دیمەنانە ئاسایی نییە !!
پێشتر نەمبینی بو پرسیارم لەمناڵەکان دەکرد بەشێوازی جیاواز کە کێ دەیان نێرێت؟ بۆچی داوای پارە دەکەن ؟
یەکێک لەمناڵەکان گوتی دایە وبابە دەمان نێرن دواتر پرسیم دایکت و باوکت دەناسم ، تۆمن ناناسی ؟!
هەمان مناڵ دوای دووبارەکردنەوەی پرسیارەکان بەشێوازی جیاواز مناڵەکە وەڵامی پرسارەکانی زۆر جیاواز دەدەمەوە !
ئەم مناڵە دوجار هەڵەی کرد جارێک وتی بابم لە سوریا مردوە!
جارێک وتی دایکم مردوە !
دواتر پرسیارم کرد کێ ئێوە دەهێنێت ئەوکارەت پێ دەکات ڕایانکرد خۆیان دور خستەوە لێم !
دواتر گەڕامەوە میوانخانەکە بەڵام ئەو بابەت بیروهۆش وبیرکردنەوەمی داگرتبوو کەپێویستە وورتر بەداداچوونی بۆبکەم بۆئەوەی زۆر باش دڵنییاببم ئەوجا قسەی خۆمی لەبارەوە بکەم .
ئەزیزانی خوێنەر ئەوجا زۆر بە وردی دەستم بە ووردبینی و بەدواداچوونی ئەو کارە کرد بۆئەوەی بزانم کێ لەپشتی ئەو کارە قێزەونەوەیە لەپشت کارەساتی ئەم مناڵانە !

بەشێوازی جیاوازتر و زۆر بە پارێزی چوومە ناوبازاڕ کە شەقامی مەولەوی یە بۆ چاودێریکردنی مناڵەکان بەشێوازی ناڕاستەوخۆ بە بەردەوامی دواتر بۆم دەرکەوت کە ئەو پیاوەی لەوێنەکەدایە مناڵەکان دەهێنێت و دواتر چاودێرییان دەکات پارەیان پێ کۆ دەکاتەوە ئەمەم بەوجۆرەزانی کاتێک مناڵەکان دابەش دەبوون بەم بەروئەوباری بازاڕەکەدا دوو مناڵیان بەلای چەپدا ورسووڕان بچنە گەڕان بەڵام کابرا دەستی بۆ بەرزکردنەوە کە بەلای ڕاستدا بڕۆن ،مناڵەکان کچێک و سێ کوڕ بوون تەمەنیان حەوت ساڵ و هەشت ساڵ و نۆساڵانە دەبوون .
چەند جارێک کابرا ئیشارەتی بۆ مناڵەکان دەکرد کە بۆکوێ بچن وچۆن بڕۆن .
کەهەستی کرد من کەوتومە پرس و جواب لە مناڵەکان دواتر جارێکی تر لەمناڵێکی ترم پرسی کەئەو چۆن دێتە ئێرە ماڵیان دوورە کێ دەیان هێنێت ئەوجا گوتی کە بەسەیارە دەمان هێنن.گوتم باوکت دەتان هێنێت .
مناڵەکە گوتی نا پیاوێک دەمان هێنێت دواتر دەمان باتەوە ماڵەوە من لەلایەکەوە جەرگم سەرتاپایی ببو بەئاگر ،لەتاو ئەو مناڵانە بەڵام ئەزیزانم زۆر بەئێرادەوە ئارامم گرت وزیاتر وردبینیم کرد.
پاش کەمێکی چوومە لایەکی تر لەمناڵێکی تریانم پرسی بەقسەی خۆش دواتر ئەو مناڵەش گوتی کە چەند پیاوێکن دەیان هێنێت و دەیان باتەوە ئەو پیاوە مناڵی تریش دەهێنێت واتە زۆر بەفراوانی سەرپەرشتی ئەو مناڵانە دەکات و هانیان دەدات هەتاوەکو سواڵ بکەن وپارە کۆبکەنەوە.
ئیتر ئارامم نەما خۆشەویستانم دواتر چوومە بازاڕ ودەستم بەچاو دێری دووبارەی ئەو پیاوە کردەوە زۆر بەباشی بۆم دەرکەوت کە ئەو پیاوە مناڵەکان دەهێنێت ودەباتەوە وسەرپەریشتیان دەکات.
من بەحیساب وێنەی خۆم دەگرم بەڵام چەند وێنەیەکی ئەوپیاوەم گرت کە ئەوەش وێنەکانن.
کارەسات!

شۆک صەدمەکە لێرەیا!!!
ئەزیزانم دەزانی لەهەموو ناخۆشتر چی بوو ،لەهەمووی ناخۆشترئەوەبوو کە کە جێی صدمەم بوو بێ مولاتی ژن و پیاوەکان کە لەو بازاڕە بوون کەسوور ئەزانن بازرگانی بە منداڵ ئەکرێ یەک کەس نەهاتە جواب .
من کە کاتێک کە وێنەی ئەم سمێل فشەم دەگرت کاتێک زانی وێنەی دەگرم هات پەلاماریدام جانتاومۆبایلم لێوەربگرێ .
ئەی گوت بۆچی وێنەم ئەگریت ؟؟
گوتم تۆ بازرگانی بەمناڵانەوە دەکەیت .
دواتر دەی گوت من خاوەنی ٥٠ سەیارەم !!
پێم وتم بڕۆ سمێڵ بتاشە لەسەر جەستەی ئەم مناڵانەیە کە بویتە خاوەن سیارەو پارەی زۆر!
خێرە بەم کاتژمێرە لێرەیا وەستاویت خاوەن سەیارە لەهەبوونی ئەودەنگە دەنگ هەرایە ئەوەی جێگای تێڕامان بوو کە بەبیرو هۆشما نەئەهات ئەو پیاوانەی لەوێ بوون هیچیان نەگوتو هیچیان بەرامبەری نەکرد لەکاتێکدا ئەو پیاوە پەلاماری دەست و جانتا کەمی دا بەڵام وەکو شانۆگەرێک سەیریان دەکرد !
سەیرێکم کردن وتم ماشاآللە چەندە بەغیرەتن کە سور ئەزانن ئەم کابرایە بازرگانی بەو مناڵانە ئەکات !؟
دو پیاوی کە گوێیان لەو ڕستەیە پشتیان کردوە و شەرم گرتینی .
ئاخر بۆچی دەبێت کاتێک پەلاماری ژنێک لەبازاڕ دەدرێت بەئاسایی سەیر دەکرێت کەس هەڵوێستی نابێت بۆئەوەی ئازار نەدرێت ؟!
بەبڕوایی من ئەوانەش تاوانبارن کە بێ دەنگ وبێ هەڵوێستن لەبەرامبەر ئەو بازرگانەیەی کە بەجەستەی مناڵەوە دەکرێت .
بە کابرام گوت :باشە گەر خاوەنی ٥٠ سەیارەی و معرضت هەیە خێرە وا بێکار وەستاوی ئیشارە بۆ منداڵانە ئەکەیت که بۆکوێ بچن وبەکام لایەدا بڕۆن!؟
خۆ کوێر نیم باشە ئەگەر ناترسی و هیچ لەخۆت شک نابەیت بۆچی وا کەوتیتە لەرزین و ڕەنگت هەڵپڕوکاوە.
دواتر هاواری دەکرد بەدەنگی بەرز دەی گوت ئەو موبائیلەم بدەرێ وجنێو وقسەی ناشیرینی پێدەگوتم .
منیش هیچ خۆم تێک نەدا گوتم نە موبائیلت دەدەمێ ونە وێنەکانیش لادەبەم بەڵکو بڵاوییان دەکەمەوه .
تەکسێک هات ڕامگرت سەرکەوتم ،ئەویش ویستی سەربکەوێت ،منیش بەکابرای شوفێرم گوت من بە پیادە دەڕۆم ئەوپیاوە دانەبەزێت.
ئەم کێشەیە هاوڕای کاکی شۆفێر ئەتوانم بڵێم زیاد لە پێنج دەقەی خایاند لەناوڕاستی جادەی مەولەوی یەک کەس کۆمەکی نە من و نە شوفێری نەکرد بەڵام ئەم شۆفێرە بەڕێزە زۆر ئازایانە نەی هێشت سواری تەکسێکەی بێت گوتی دەبێت دابەزیت.
دواتر هەڕەشەی لەشوفێری تەکسێکە کردپێی گوت ژمارەی تەکسێکەت دەنووسم دواتر لێت خۆش نابم .
شوفێری تەکسی بەکابرای گوت چیت پێ خۆشە بکە ،ئەم هەڵوێستەی شوفێری تەکسێکە زۆر جوان وئینسانی بوو .
دواترگەڕامەوە میوانخانەکە زۆر هیلاک و خەم دایگرم فرمێسک وەک باران ئەڕژا گەنجێک کە لەمیوانخانەکە کاری دەکرد هاتە لام گوتی زۆر بێ تاقەت وخەم بار دیاری بۆچی وایی ؟
منیش بۆم باسکرد کە بازرگانی بەمناڵەوە دەکرێت لەشاری سلێمانی.
ئەوگەنجە پێ کەنی گوتی هەر بۆئەوە بێ تاقەت وخەمباری؟
گوتم ئەوە کەمە ؟
گەنجەکە گوتی لەم شارەو لەکوردستان بازرگانیکردن بە مناڵ وژنەوە زۆر ئاساییە و بەئاشکرا هەیە ودەکرێت.
نەحکومەت و نەڕێکخراوەکان و نەکەس هیچ بۆ نەمانی بازرگانیکردن بەمناڵ و ژنان ناکات !!گەر ئەمشەو لێرە بمێنیت هەر لەبەردەم سەهۆڵەکە سەیارە یەت مناڵەکان کۆئەکەنەوە.
