مافی مرۆڤ ونەتەوەكانی ترتان پێشێل كردووە!
توێژەرو بیرمەندی ســــــــوری ، دوکتۆر محمـــــــــد شحرور دەڵــێ : لە قوتابخانە فێریان کردوی کە تۆ عەرەبێکی موسوڵمانی .
پێشینەکانت ( واتا باپیرانت ) سەرکردەی شارستانیەت و سەرداری جیهان بوون .
دەی قوربان درۆیان لەگەڵ کردوی .
زانیارییەکە ڕاست نەبــووە .
پێشینەکانت جگە لە دزو چەتەو ڕێگر شتێکی تـر نەبون .
دروشمی ئایینیان هەڵگرتووەو ئەسپەکانیان تاو داوە بەرە و داگیرکردنی زەویه بەپیتەکان و تاڵانکاری و فڕاندن و زەوتکردنی ژنی جـوان .
مافەکانی مرۆڤیان پێشێل کردووە .
زۆردارو ستەمکارو چەوسێنەر بوون .
لە ئێستاشدا کە تێیان گەیاندوی ڕوبەڕوی دوژمنکاری و پیلانگێڕی بویتەوە ، دیسان درۆیە .
نەپیلان گێڕی لەدژت لە ئارادایەو نەهیچ .
ئەوەی لە ئارادایە ئەوەیە ، جیهان وەئاگا هاتۆتەوە. گێڕاویانیتەتەوە بۆ شوێن و قەبارەی سروشتی خۆت .
چیتر بەبیانوی جیهاد لەپێناوی ئاییندا داگیرکاری و تاڵان و بڕی و بەکەنیزەکردنت بۆ ناچێتە سەر .
ئێستا خەڵکی پێشکەوتوون و بەهێزترن .
چیتر گەڕانەوە بــۆ ڕابوردو سودی نیە .
کە دێت و ڕۆڵی قوربانی و ستەملێکراویش دەبینی ، ئەوەش نەخۆشییەکی ترە دەچێتە سەر نەخۆشیەکانی ترت .
تەنها یەک دەرچە لە بەردەمتدا هەیە بۆ ژیان : واز لەپێشینەکانت بێنە .ئەوان شتێک نەبوون جێگەی شانازی بن .
بەچەمک و تێگەیشتن لە جیهانی نوێ و پێشکەوتوو بژی .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ الدكتـــور محمــــــــد شـــــحرور وەرگێڕانی بـــــــــۆ کوردی عمـــــــــــــــــر محمود .