فریشتە ئەحمەدى بە دەست ڕێژی گوللەی دەسەڵاتدارانی فاشیزمی ئیسلامی کرا قوربانی !
زۆر بەداخەوە فریشتە ئەحمەدى، تەمەن ٣٢ ساڵەى خەڵکى سەردەشت و دانیشتووى مەهاباد،بە تەقەى هێزە چەکدارەکانى فاشیزمی دەسەڵاتی ئیسلامی ئێران کرایە قوربانی ، کە لە ڕۆژی پێنجشەممە ـ ٥ى خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی لەکاتی دەربڕینی ناڕەزایەتی خەڵکی شاری مەهاباد بەر دەست ڕێژی گوللەی چەکدارەکانی دەسەڵاتی فاشیزمی ئیسلامی دەکەوێت دواتر گیان لەدەستدەدات .
هەزاران سڵاو لەگیانی پاکی ئەو ژنە تێکۆشەرە یادی هەمیشە بەرزو بەڕێزە.

