لەشارۆچکەی بەردە ڕەش کچێک بەمردوویی تەرمەکەی دۆزرایەوە !
ئەڵتەرناتیڤی شورایی /
لەڕۆژی پێنجشه ٢٧/١٠/٢٠٢٢ تەرمی کچێک دۆزراوەتەوە ، کە پۆلیسی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش لەوبارەیەوە لێدوانی داوە کە ئەو کچە ماوەی چەندین ڕۆژە مردووە ، بەپێی وردبینی ته‌رمەکە كچێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵە و له نزیك گوندی ئامیان، له‌سه‌ر رێگه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش – مووسڵ دۆزراوەتەوە ره‌وانه‌ی پزیشكی دادیی دهۆك كراوه.
وتەبێژی پۆلیس ناونیشان وناوی کچەی بڵاونەکردەوە.
ئەوەی شیاوی باسە بەردەوام لەباشوری کوردستان ڕۆژانە ژن وکچ دەکوژرێن و ئازار‌و ئەشکەنجە دەدرێن وبەردەوام تاوانەکان دژ بەژنان درێژەی هەیە .