دەوڵەتی تورکیا لەکاتی شەڕکردن لەگەڵ پارتی کڕێکارانی کوردستان چەکی کیمیایی بەکارهێناوە
ئەڵتەرناتیڤی شورایی /
بەپێی سەرچاوەی ماڵپەڕی فورات نیوز کە ڤیدۆیەکی بڵاوکردۆتەوە کە سوپای تورکیا بە چەکی کیمیای هێرشی کردونەتەسەر پارتی کرێکارانی کوردستان .
بە پێی ئەو بەڵگانەی فورات نیوز بڵاوی کردونەتەوە سوپای تورکیا وەک شێوازێکی نوێ نزیکەی ساڵێکە دەیان جۆری چەکی کیمایی دژی گەریلاکانی ئەو حیزبە بەکارهێناوە.
بەپێی هەمان سەرچاوە ئەو جۆرە چەکە کوشندەیە و قەدەغەکراوە لەلایەن دەوڵەتانی نێونەتەویی یەوە کە چەکێکی کیمیاییە کە کاریگەریی راستەوخۆ لەسەر مێشک دەکات و مرۆڤەکان توشی هەڵسوکەوتی نائاسایی و پێکەنین و لەدەستدان بیرەوەرییەکان دەکات و هەروەها بەهۆی بەرکەوتنی ئەو چەکەوە ئەو مرۆڤانە دوای ماوەیەکی کەم گیانیان لەدەست دەدەن.
\سوپای تورکیا لەشەرەکاندا لەگەڵ پارتی کرێکاراندا چەند جۆر غازە، غازی بیبەر و چەندجۆرێکی دیکەی غازی بۆندار و بێبۆن لە دژی گەریلا بکار هێناوە کە زۆر مەترسیدارن و لە جیهان قەدەغە کراون.
ماڵپەڕی فورات نیوز بڵاوی کردوەتەوە لە مانگی تشرینی یەکەمدا، یەکێتی پزیشکانی نێونەتەوەیی دژ بە جەنگی ئەتۆمی IPPNW رایانگەیاند، بەڵگەیان دەستکەوتوە لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە لایەن تورکیاوەو داوایان کرد، لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ دەست پێبکرێت.
یەکێک لە ئامانجەکانی هێرشە داگیرکارییەکان و هێرشە کیمیاییەکان بۆ سەر ناوچەی بەرخۆدانی وەرخەلی ئاڤاشینە.