گوێ بگرن ئەستێرەیەک بە چرپەیەک کەوتە خوارەوە

0
هێندە بێدەنگ کەوتە خوارەوە کە بەیانی تەنها بینیی و بیستی، با لە باوەشی سەر زەویدا تۆی لە سەفەردا بەخێرای هەڵگرت. بەڵام تۆ بە درێژایی ژیان یادەوەرییەکی گەرمت لە دڵا بەجێهێشت.
تۆ ڕۆشتی، بۆشایییەکی گەورەت بۆ یادەوەرییەکان بەجێهێشت تا تێیدا بژین
ئێوە نامرن هیچ شتێک نامرێت، نە گوڵ، نە با، نە عەشق ناتوانێت بمرێت.
ڕێگاکە تەنها تێدەپەڕێت و گوڵەکان بەجێدەهێڵرێن و لە شوێنێکی تر با دەهەژێت.
لەگەڵ هەڵهاتنی ڕۆژ ئەستێرەی کاڵبوونەوەش بە هەمان شێوە بۆ هەمیشە نامرێت، ژیانی کێی بەجێهێشت.
وەک شریتێکی جوان، ڕۆژانی ساڵان، هەریەکەیان وەک گەوهەرێک لە یادەوەریماندا دەمێننەوە.
زنجیرەی ڕۆژانی ژیان گرانە، ڕێگە نادەم هیچیان بمرێت.
یادەوەرییە جوانەکان هێز دەبەخشن، بە بێدەنگی خەمێکی قورس هەڵدەگرن تا کۆتا هەناسەی تەمەن لەگەڵماندا دەژین.
ئێستا تۆ لەو دیوی سپی هەورەکاندا بەبەرزی ئاسمانەوە سەیری زەوی دەکەیت، منیش لێرەوە زۆرجار دەتبینم فرمێسک دەڕێژم بۆ گەڕانەوەی گەشتی دورو درێژت خۆزگە دەخوازم خۆزگەکانم ناتگەڕێنەوە.
بینینی تۆ لە پەنجەرە بچووکەکەی ماڵەکەدا تا ئێستاش لە یادەوەرییەکانمدا بوونی هەیە، چونکە ئەوسا کچێکی بچوک بوم وەک هەموو کچێک لەبەردەمی پەنچەرەی ژورەکەدا چاوەڕوانی گەڕانەوەی تۆ بوم. ئەو وێنەیەم لە قووڵایی دڵمدا هەڵگرتوە فرمێسکێک لە گۆشەی چاوم دەسڕمەوە تا هیچ کات لەبەرچاومدا ون نەبێ.
ویستم خۆزگەم خواست منیش هاوشێوەی باڵندەیەک بم بۆ فڕین، باڵندە باڵەکانی دەکاتەوە بۆ ئەوەی بڕوات چیتر لە تەنیایدا نەمێنێتەوە.
منیش دڵی خۆمم کردەوە بۆ مانەوەم لە لەنزیک ماڵە ئەبەدیەکی تۆدا.
بێریڤان محمد
Leave A Reply

Your email address will not be published.