ترسی ڕۆژ ئاوا لەڕوسیا

0

(ئەم نوسینەم دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای ڕوداوەکانی ئۆکرانیا بەڵام بڵاوم نەکردەوە هەڵم گرت ئێستام بە باش زانی ،هەڵبەتە شرعیەت دان بە شەڕ نیە، بەڵکو ڕونکردنەوەیەکی مێژووییە)

ترسی ڕۆژ ئاوا لەڕوسیا هەندێک لەتوێژەرە ڕۆژئاوایەکان کۆکن لەسەر ئەوەی کە دوژمنایەتی و ترسی ڕۆژ ئاوا لەروسیا بەرهەمی ئێستا نیە پەیوەندی نیە بەهۆکارە سیاسی وڕوداوەکانی ئێستاوە ،کە وتاری ڕۆژئاوا باسی لێوە دەکات وەک ئەوەی خۆی دەیەوێت بەڵکو دیاردەیەکی مێژوییە بۆتە گرێ کوێرە لە دەرونی ئەوروپای ڕۆژ ئاوا .

ڕاستیەکی مێژوویی هڵیە حاشا هەڵنەگرە هەرچەندە بیریش دەچێتەوە ، لەتەمەنی ڕوسیا ،ڕۆژێک لەڕۆژان بەخیاڵی ڕوسیاڕا نەهاتوە ئەوروپا داگیر بکات وە داگیریشی نەکردوە ،بەڵام ئەوروپای ڕۆژ ئاوا لەماوەی یەک سەدە دوو جار ڕوسیای داگیر کردوە ،،جارێک لەسەردەمی ناپلیون بۆنا پارت فرنسی ساڵی ١٨١٢،وە جاری دوەم لەلایەن نازیەکانی ئەڵمانیاوە ،ساڵی ١٩٤١،،هەردوو جەنگەکە بەکارەسات کۆتایی هات ،هەردوو زەعیم واتە ناپلیون و هتلر کۆتاییان پێهات ،لەجەنگی دوەم یابان چوە پاڵ ئەڵمان ، لەجەنگی یەکەمی جیهانی ئەڵمانیاو نەمساڕێکەوتن لەسەر داگیر کردنی سربیای سلافی ئەرسەدوکس،وەک پەلامارێک بۆ هاوپەیمانەکەی ڕوسیا.

واتە ڕاگەیاندنی جەنگ دژی ڕوسیا ،،ئەم پەلامارە بۆ جاری دوەم دوبارە بۆوە لە ساڵانی دوای ساڵی ١٩٩١ بۆ ٢٠٠١ کاتێک ڕۆژ ئاوا تۆوی دوبەرەکی جودا خوازی تائفی چاند لەو ناوچەی بڵقان ،،ناتۆ هێرشی وێرانکارانەی کردە سەر سربیا بە سود وەرگرتن لە لاوازی ئەو کاتی ڕوسیا لەڕوی سیاسی و سەربازیەوە ،،بەمەش سەربازگەی ڕۆژ ئاوا وازی نەهێنا لە فراوانخوازی بۆ دەورەدانی ڕوسیا ،لەهەموو لایەکەوە ،لەڕێگای بەناو یەکێتی ئەوروپاو هاوپەیمانی ناتۆ ، دەمامکی ترسی ڕۆژ ئاوا لە ڕوسیا ،ڕونتر بڵێین ترسی ڕۆژ ئاوا لەڕوسیا بەردەوام بە دەمامکی سیاسی شاراوەو ئاشکرا دادەپۆشرێت .

لەسەردەمی قیسر بە بیانوی لەناوبردنی ڕژێمی ئەرستوقراتی کۆنە پەرست پەلامار درا ،لەسەردەمی ڕژێمی سۆشیالیستی سۆڤیتدا ، بیانوی هتلرو دواتریش بیانوی ڕۆژ ئاوا بۆ دژایەتی شیوعیت بون چونکە لە بڵاو بونەوەی دەترسان ،،لەسەردەمی ئێستا واتە دوای نەمانی قیسەر و سۆڤیتیش ،،هەموو دەزانین ڕوسیای ئێستا ڕژێمێکی لیبراڵە واتە شێوازێکی سەرمایەداریە بە تایبەتمەندی خۆی ،دوژمنایەتی ئەوروپا هۆکارێکی تری وەرگرت ،ئەویش بەرەنگار بونەوەی ڕژێمی پوتینی مەسیحی ئەرسەدوکسی ، بەڵام هۆکاری پاڵنەر نیە بۆ دژایەتی کردنی ڕوسیا لەلایەن ڕۆژئاواوە ،جگە لەفراـانخوازی بۆ بازاڕو کەرەسەی سەرەتایی پیشەسازی بەڵام بە هۆکاری ئاینی دەمامک کراوە ،هۆکاری مێژووی وەک هەندێک ڕۆژ ئاوایێ دەڵێن ئاینیە !!!

بۆیە پێویستمان بە زانیاری و ڕونکردنەوەی مێژووی هەیە ،ساڵی ٣٩٥ ئمپراتوریەتی ڕۆمانی دابەش بوو بەسەر ڕۆژئاوا پایتەختەکەی ڕۆما واتە فاتیکان ،پایتەختی بەشی ڕۆژهەڵاتیش قستنتنیە واتە ئەستنبولی ئێستا ،لەئەنجامی ئەو دابەش بونە ئاینی نەسیحی دابەش بوو بەسەر دوو مەزهەبی ناکۆکەوە هەردوو لا یەکتریان دەکافراند،،

(ناوەخنی ناکۆکیەکە چینایەتیە نەک ئاینی )مەسیحی ڕۆژ ئاوا پایتەختەکەی ڕۆما ڤاتیکان بوو ،مەسیحی ڕۆژهەڵاتیش پایتەختەکەی ئەستنبولی ئێستا بوو ،کە بەکەنیسەی ئەرسەدوکس ناسراوە ،یا کەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ،دوژمنایەتی توند بۆوە لەنێوان هەردوو کەنیسەدا هێرشی کەنیسەی ڕۆژا ئاوا شارەکانی ئەرسەدوکسیان تاڵان دەکرد،لەناکۆکیشدا لەڕێی فلستینەوە ،،

بەدیوێکی تریش ململانێی ئەرسەدوکس و موسڵمانەکان لەسەردەمی محمد فاتح خلیفەی موسڵمانان بەردەوام بوو،زیاتر کاسولیک دڵخۆش دەبون بەگرتنی قستنتنیە لەلایەن موسڵمانانەوە ،،،لەدوای دەرکەوتنی کنیسەی پروستانت ساڵی ١٥١٧ کاتێک لە کاسولیک جیا بۆوە .

ئەو دوژمنایەتیە بەردەوام بوو ئەوان هەڵگری هەمان میراتی کاسولیک بون بەرامبەر بە ئەرسەدوکس ،،لەسەدەی دەیەم دروست بونی یەکەم دەوڵەتی ڕوسی پایتەختەکەی کیف بوو کە دەکاتە ئۆکرانیای ئێستا کنیسەی ئەرسەدوکس بوە ئاینی ڕەسمی ڕوسیا ،،،لە سەدەی ١٤ بارەگای کنیسە گواسترایەوە بۆ مۆسکۆ لەدوای تێکشکان ڕوخانی کنیسە لەئەستنبول دوای داگیر کردنی کنیسە لەشاری ئەستنبول لەساڵی ١٤٥٣ لەلایەن موسڵمانەکانەوە .

لەو کاتەوە مۆسکۆ کرایە پایتەختی ئەرسەدوکس هەندێک جار پێی دەڵێن کیسەی مشرقی ،،بەڕونی بیڵێین ڕوسیا جێی ئمپراتوریەتی بیزەنتی گرتەوە بوو بە بەرهەڵستکاری ئەوروپای ڕۆژ ئاوا ، ٢ـهۆکاری ستراتیجی ڕوسیا بوە فراوانترین پانتایی جیهان .

واتە ١٧%.١٣*کیلۆ متر چوار گۆشەیە مانای دوو هێندەی قاڕەی ئەوروپا ،سنورێکی دورو درێژی لەگەڵ هەردوو کیشۆری ئاسیا و ئەوروپا هەیە واتە بە پێوانەی ١٠ ملیون و ٤٥٠ هزار کیلۆ متر درێژی سنوری لەگەڵ ئەوروپاو ئاسیا هەیە ،،کە بۆتە ڕێگر لەبەردەم ڕۆژ ئاوا بەرەو ئاسیا واتە بەرەو چین ،هند ،ئاسیای ناوەڕاست ،کە ڕێگرە لەبەردەم ڕۆژئاوا بۆ بەرهەم هێنانی ئەو ناوچەیە کە دەوڵەمەندە بە هەموو سامانێکی سروشتی ،هەڵکەوتەی ئاسیا دراوسێیەکی ترسناکە بۆ ئەوروپای ڕۆژ هەڵات تا باکوری ئەوروپا ،،بەم هۆکارانە ئەوروپای کاسۆلیک پروتستاند کۆکن لەدژایەتی ڕوسیای ئەرسە دوکس ،پێ داگری دەکەن لەبەردەوام بونیان بۆ دەسەڵاتی سیاسی و سەربازی بەناوی یەکێتی ئەوروپاو هاوپەیمانی ناتۆوە ،گەمارۆی ڕوسیا ئەدەن بەهەموو بوارێک بۆ،ئەوەی لەداهاتوو دەستی بەسەردا بگرن ،.

+سودم لە مێژوو نوس (سلیم مەتەر )وەرگرتوە 

نوسینی/کەمال کارەبا

Leave A Reply

Your email address will not be published.