کـچــانی ئێـران چــەندجــوانن!

0
لەسەرشەقام و
ناوئاگرو
هوهای قامچی،
سەمالەنێو خوێندادەکەن.
چاو
لە غازی دەستی غرور
ناقوچێنن.
کــــچـانی ئـێــــران
شۆڕشوانن،
جوان شەڕدەکەن.
هونەرمەندن
دەنگی گوللەی
سەرسنگیان دەکەن بەگۆرانی
بۆشۆڕشی ژن.
(نەڕوسەری) دەهۆننەوە
(نەتوسەری )دەڵێنەوە…
بــــــۆئازادی دەژین
بەرابەری دەچڕن.
لەگەڵ وەرینی گەڵا
ترسیش وەری…
سەمای کچان و
سەمای گەڵاو
مل پێچی کوڕان ،
داوای شۆڕشی نان و
باوەش دەکەن.
لە پانتایی بیربڕکردن،
شەوو
شنەو
پشەو
مەلۆتکەو
هەموو هەموان ،
گەرەکیانە نان وئازادی وەچنگ بخەن.
عمر
20/10/2022
Leave A Reply

Your email address will not be published.