کوشتنی “ڕامین فاتحی” لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی فاشیزمی ئیسلامی ئێران

0

ڕامین فاتحی، هاووڵاتیی شاری سنە کە لە ڕێکەوتی ٢١ی خەزەڵوەردا لە کاتی ناڕەزایەتیی جەماوەریی شاری سنە دەستبەسەر کرابوو، لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکان گیانی لە دەست دا.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەر نیوز، “ڕامین فاتحی” لەگەڵ برای “واریا  فاتحی” ڕۆژی ٢١ی خەزەڵوەر و خوشکەکەیان “ڕادا فاتحی”

لە ٢٢ی خەزەڵوەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمەوە دەستبەسەر کراون.

پێشتریش كۆڵبەر نیوز راپۆرتێكی بڵاوكردبووه‌وه‌ له‌باره‌ی كه‌می زانیاری له‌باره‌ی چاره‌نووسی ئه‌و ده‌ستگیركراوانه‌.

سەرچاوەکانی نزیک لە بنەماڵەی فاتحی ڕایانگەیاند “ڕامین” لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکان لە دەستبەسەری ئیتلاعات گیانی لەدەست داوە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان پێیان ڕاگەیاندوون “ڕامین” لە ژووری تاکەکەسیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەروەها کۆڵبەر نیوز نیگەرانی خۆی لە چارەنووسی ڕادا و واریا  فاتحی برا و خوشکی ڕامین دەردەبڕێت و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسی ئەوانەوە نییە.

بڕوخێ دەسەڵاتی فاشیزمی ئیسلامی ئێران 

بەدی بێت نان کار ئازادی ئیدارەدانی شورایی .

Leave A Reply

Your email address will not be published.