لەشارۆچکەی چەمچەماڵ کرێکارێک لەسەر کار گیانی لەدەستدا !

0
ئەڵتەرناتیڤی شورایی /
زۆر،بەداخەوە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ١٨-١٠-٢٠٢لەشارۆچکەی چەمچەماڵ گەنجێکی کرێکار لەکاتی کارکردندا لەسەر ئەسکەلە کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا.
پاش کەوتنەخوارەوە گیانی لەدەستداوە  گەیەندراوەتە پزیشکی دادی چەمچەماڵ و توێکاری بۆ تەرمەکەی کراوە و رادەستی کەسوکارەکەی کراوەتەوە.
ئەم کرێکارە  تەمەنی٢٥ ساڵەو ناوی ( شاڵاو تالیب) و خێزاندارە، دانیشتوی گەڕەکی قادرکەرمییەکانی ناحیەی شۆڕشە.
وێڕایی ئەوەی سەرەخۆشی لەخێزانی وبنەماڵەکەی دەکەین لەهەمان کاتدا دەسەڵات وحکومەت بەرپرس دەزانین لەپاراستنی گیانی کرێکاران لەکاتی کارکردنەدا پێویستە کۆمپانیا و خاوەنکارەکان گرینگی بەسەلامەتی گیانی کرێکاران بدەن . 
Leave A Reply

Your email address will not be published.