زیندانێکی سیاسی لەشاری هەولێر ماوەی حوکمەکەی تەواکردووە بەڵام پارتی ئازادی ناکات !
ئەڵتەرناتیڤی شورایی /
بەپێی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی ١٧ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ۱۹ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢ ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردۆتەوە کە یەکێک لە زیندانێکی سیاسی زیاتر لە دووساڵە لە شاری هەولێری کورستان زیندانی کراوە و ماوەی حوکمی زندانیکردنەکەی تەواکردووە بەڵام پارتی دیموکراتی کورستانی عێراق ئازادی ناکات .
بەپێی ڕاگەیاندنەکەی ئەم ڕێکخراوەی مافی مرۆڤ ناوی زیندانیکراوەکە (تەحسین یاسین ) دوای دووساڵ لەزیندانیکردنی لە ۱۲ی ٦ی ئەمساڵ حوکمی دوو ساڵ و سێ مانگی بەسەردا سەپێندرابوو لەلایەن دادگاکەی پارتی لە هەولێر، بۆیە دەبوو ۱۲ی ئەم مانگە واتە هەفتەیەک لەمەوبەر ئازادکرابووایە بەڵام لەبری ئازادبوونی گواستراوەتەوە بۆ ئاسایشی گشتی هەولێر.
