شەهاب موزەفەری بەندکراوی سیاسی لەناوزیندانی ئەوین کوژرا
ئەڵتەرناتیڤی شورایی/ئێران
لە ١٧-١٠-٢٠٢٢ لە یەکێک لەبەندینخانەکانی ئێران بە پلان وبەرنامەڕێژی بەرپرسانی حکومەتی ئیسلامی ئێران زیندانێکی سیاسی دەکوژرێت ،
بەپێی زانیارییە کان ئەو بەندکراوە سیاسی یە ناوی (شەهاب موزەفەری ) لەناو بەندیخانەی ئەوین کوژراوە لەئێران .

لەکاتێکدا لەناو بەشەکانی زیندان چاودێری توند لەسەر زیندانیکراوەکان بەردەوامی هەیە و فشاری جۆراوجۆری دەرونییان دەخەن سەر و ئازارو ئەشکەنجەی جەستەیی یان دەدەن ، هەر کەسێکیشیان مەبەست بوو ڕاستەوخۆ دەی کوژن دواتر دەڵێن نەخۆشبووە مردووە .