پۆلیسی ڕاپەڕین لەسەر نقومبوونی یەختێک کەسێکی دەستگیر کرد

0

ئەلتەرناتیڤی شورایی فەرمان چۆمانی و عومەر چاوشین /

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند “لەسەر سکاڵای هاوڵاتیان و لەسەر فەرمانی دادگا ئەمڕۆ لەلایەن پۆلیسی ڕاپەڕین تۆمەتبارێک بەناوی (ب،م،ع) لەدایک بووی ساڵی١٩٨٦ بەپێی ماددەی١٠ لە یاسای ژمارە٧٦ ساڵی ٢٠٠١ سەرۆکایەتی هەرێم، دەستگیر کرا.

ناوبراو لە ڕانیە دەستگیر کراوە لەلایەن پۆلیسی ڕاپەڕین.

ئێستا ڕەوانەی لای دادوەری لێکۆڵینەوەی حاجیاوا کراوە بۆ وەرگرتنی وتەکانی”. شۆڕش مام ئاغا گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاشیگەیاند “ئەم کەیسە تایبەتە بە بەڕێکردنی خەڵک بۆ دەرەوەی وڵات بە قاچاغ،

هەروەها کەیسەكە تایبەتە بە نقومبوونی یەختێك لە نۆكەندی ئـینگلیز لە ٢٤ی١١ی ٢۰٢١ كە ٣٤ سەرنشینی هەڵگرتبوو ٢٨ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و ٤ كەس بێ سەروشوێنن، ٢ كەسیش ڕزگاریان بووە”

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.