ئێمە پشتیوانی لە تێکۆشانی شورایی دەکەین

0
ئەزیزان ئێمە وەکو شورایی هاوپشتی خەڵکی کوردستان ،هەر جۆرە هەنگاو و تێکۆشانێکی یەکگرتووانە کە خزمەت بە هێنانەدی ئاسۆیەکی نوێ ترو باشتردەکات و کە هاوپشت و هاوکاربێت بۆ سەرکەوتنی ناڕەزایەتی و ڕاپەرینی خەڵکی ئێران وڕۆژ هەڵاتی کوردستان .
ئەمەش  هێزی ئیرادەیی یەکگرتووانەی جەماوەری بەهێزتربکات و هەنگاوەکانی ڕزگاری لەدەست دەسەڵاتی فاشیزمی ئیسلامی ئێران بەگوڕتر بکات و هاودەنگ بێت بۆ هێنانەدی ئیدارەدانی شورایی واتە هاوڕایی ئەوەبن کە خەڵک خۆی لەڕێگای شوراکانی خۆیانەوە کۆمەڵگا بەڕێوەبەرێت ئێمەش وەک شورایی هاوپشتی خەڵکی کوردستان خۆمان بە بەشێک لەو جۆرە تێکۆشانە دەزانین و هاوپشت و پشتیوانین لەهەنگاوەکان.
بۆئەوە مەبەستەش دەستەیەک کە پێکهاتوون لە کەسانی خاوەن ئەزمون لەهەڵسوڕاوی سیاسی و ئەکادیمی شارەزا ،کە پلاتفۆڕمێکیان بڵاوکردۆتەوە لەژێر ناونیشانی (بانگەوازییەک بۆ یەکێتی و یەکڕیزی حیزب وڕێکخراوە سیاسی یەکانی ڕۆژ هەڵاتی کوردستان ) لەو پلاتفۆڕمەدا داوایی هەبوونی نەخشە ڕێگایەکی هاوبەشی حیزب وڕێکخراوەکان دەکەن ،کە داوایی دامەزراندنی شورایی باڵایی ڕابەرایەتی حیزب و ڕێکخراوە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن ، کە لەژێر پلاتفۆرمێکدا کارو چالاکی بۆ ڕوخانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران ئەنجام بدەن و دوایی ڕوخانی ئەم ڕژێمەش بە ئیدارەدانی شورایی کۆمەڵگابەڕێوە بەرن .
بۆ ئەومەبەستەش ئێمە پشتیوانی و هاوڕابوون و هاودەنگی خۆمان لەو هەنگاوانە دەردەبڕین ،بەهیواین لەزووترین ماوەدا حیزب و ڕێکخراوە سیاسی یەکانی ڕۆژ هەڵاتی کوردستان پشتیوانی خۆیان لەم جۆرە هەنگاوە نیشان بدەن لەبەرئەوەی بەبڕوایی ئێمە وەکو شورایی هاوپشتی خەڵکی کوردستان هەر هەنگاوێکی یەکگرتووانەی حیزبەکان لەژێر نەخشە ڕێکایەکی ئینسانی هاوبەشدا ئیرادەی خەڵکی ڕاپەڕیوی ناوخۆی ئێران و ڕۆژ هەڵاتی کوردستان بەهێزتر دەکات هەنگاوەکانی ڕوخانی دەسەڵاتی فاشیزمی ئیسلامی ئێران خێراتر دەکات و ئاسۆیی هێنانەدی کۆمەڵگایەکی باشترو ئازاد پڕ کاریگەر تر دەکات.
سەرکەوتووبێت تێکۆشانی یەکگرتووانەی جەماوەری خەڵکی ئێران و ڕۆژ هەڵاتی کوردستان
بۆ ڕوخانی دەسەڵاتی فاشیزمی ئیسلامی ئێران .
بەدی بێت نان کار ئازادی ئیدارەدانی شورایی
شورایی هاوپشتی خەڵکی کوردستان
١٥-١٩-٢٠٢٢

 بانگەوازی  ئەو هاوڕێ یانە بەم شیوەیە /

 

بانگەوازییەک بۆ یەکێتی و یەکڕێزیی حیزب و رێکخراوە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان

 

ئێمە خاوەنی ئەو واژۆیانەی خوارەوە، لەسەر بنەمای ئەو پرەنسیپ و هەنگاوانەی کە لێرەدا هاتوون، داوای یەکێتی و یەکڕێزیی لە حیزب و رێکخراوە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین. هەلومەرجی هەستیاری ئێستای ڕۆژهەڵات، ئالینگاریی چارەنووسسازی لەبەردەم نەتەوە و بزووتنەوەی رزگاریخوازیی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان داناوە.

گریمانەی گۆڕانی بنەرەتی لە ڕۆژهەڵات، بەرپرسیارێتییەکی مێژوویی بۆ ئەو حیزبانە بۆ یەک-هەنگاویی و گرتنەپێشی ستراتیژییەکی هاوبەش، لەسەر هێندێک بنەما و خاڵی سەرەکی، ساز کردوە.

کۆماری ئیسلامی، وەکوو هەر سیستمێکی تۆتالیتێر، لەوانەیە لە ئاکامی بەربڵاوی ناڕەزایەتی، خۆپێشاندانەکان و مانگرتنە گشتییەکان، لە ناکاو بە چۆکدا بێت.

لەگەڵ ئەوەشدا کە هەرەس­هێنانی رژێمی کۆماری ئیسلامی بێگومان دەرفەتێکی زێرین بۆ نەتەوەی کورد بۆ دەستەبەرکردنی سەروەریی سیاسیی خۆی دەخوڵقێنێت.

وێدەچێ لەنەبوونی ئامادەیی هێزە کوردییەکان ئالینگاری و مەترسیی زۆر میژووییشی بۆ کورد بەدواوە بێت.

لە ئەگەری هەڵوەشانەوەی دامودەزگاکانی ئەمنی دەوڵەتی داگیرکەر لە کوردستان، هەم لە پێناو دەستەبەرکردنی مافی سەروەری بۆ نەتەوەی کورد و هەم بۆ دابینکردنی ئاسایشی نیشتمانی بۆ هاوولاتییان، هێز و رێکخراوە سیاسییەکانی رۆژهەڵات بەرپرسیارییەتی ئەخلاقی و نەتەوەییان هەیە.

لە بۆشاییەکی وەهادا و لە نەبوونی یەکگرتوویی دامەزراوەیی لە نێوان هێز و رێکخراوەکانی ڕۆژهەڵات، ئیمکانی دووبارەبوونەوەی ئەزموونی تاڵی باشوور لە ئارادایە. یەکگرتوویی دامەزراوەیی لە ڕوژهەڵات لەسەر پلاتفۆرمێکی نیشتمانی، پێویستێکی هەمیشەیی بووە. بەڵام، لە هەڵومەرجی ئێستادا ئەو یەکگرتووییە، پێویستییەکی هەنووکەیی و خواست و ویستێکی نەتەوەییە.

بۆیە هەموو حیزب و رێکخراوە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بانگهێشت دەکەین کە لەسەر ئەم بنەمایانە بۆ یەکگرتوویی دامەزراوەیی نەتەوەیی، کە ڕەنگدەرەوەی فرە ڕەنگی رۆژهەڵات بێت، رێک بکەون.

بنەماکانی رێکەوتن

ا. لەسەر بنەمای دەستەبەرکردنی یەکسانی سەروەریی سیاسی نەتەوەیی بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان.

ب. بە بنەماوەرگرتنی پرەنسیپی مافی یەکسانی سەروەری سیاسی بۆ گشت نەتەوەکانی جوگرافیایی سیاسی ئێران لە پێناو هاوئاهەنگی، هاوپشتی و سازکردنی بەرەیەکی هاوکاری لەگەڵیان.

پ. بە بنەماوەرگرتنی یەکسانی جێندەری و قبووڵی بە کردەوەی یەکسانی، رێبەرایەتیی و کاریگەری ژن لە بزووتنەوەی رزگاریخوازیی کوردستاندا.

ج. بە بنەماوەرگرتنی پرەنسیپگەلی دێموکراتیک لە دامەزراوەییکردنی یەکگرتوویی بزووتنەوەی نەتەوەیی، پێشگرتن لە سازکردنی ناوچەی ژێردەسەڵاتی حیزبی. چ. بە بنەماوەرگرتن و گەرەنتیی مافی یەکسانی جیاوازییە شوناسییەکان (دینی، شێوە زار، ڕەگەزی) لە کۆمەڵگای کوردستان.

ح. بە بنەماوەرگرتنی سەروەریی یاسا و پەیڕەوکردنی شەفافییەتی ئیداری لە هەموو دامەزراوەکاندا. بە بنەماوەرگرتنی ئەم پرەنسیپگەلە، بانگهێشتی هەموو حیزب و رێکخراوە سیاسییەکانی رۆژهەڵات دەکەین کە لە پێناو بەدیهێنانی یەکگرتوویی دامەزراوەیی نەتەوەیی، بە کردوە ئەو هەنگاوانە هەڵبێننەوە.

هەنگاوە پراکتیکەکان

١. دامەزراندنی شۆڕای باڵای رێبەڕایەتی و بڕیار، پێکهاتوو لە هەموو حیزب و رێکخراوە سیاسییەکانی رۆژهەڵات و پێبەندبوونی هەموو لایەنێک بە بڕیارەکانی.

٢. یەکخستنی هێزی پێشمەرگە و گەریلا و پێکهێنانی ناوەندیی فەرماندەیی سپایی نیشتمانی ڕۆژهەڵات کە گرێدراوە بە بڕیارگەلی شۆڕایی باڵای ڕێبەرایەتی و بڕیار.

٣. پێکهێنانی کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی شۆڕای باڵای ڕێبەڕایەتی و بڕیار بۆ دیپلۆماسیەکی چالاک و نوێنەرایەتیی سیاسەتی یەکگرتوویی کورد لە ڕۆژهەڵات.

٤. پێکهێنانی دەزگای دادوەریی سەربەخۆ. ٥. پێکهێنانی میدیای نەتەوەیی کە زمانحاڵی شۆڕای باڵای ڕێبەرایەتی و بڕیار بێت.

٦. پێکهێنانی دامەزراوەی پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتیی کوردستان.

٧. پێکهێنانی کۆمیسیۆنی ئامادەکاریی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی دامودەزگاکانی کوردستان بە هاوئاهەنگی و بەشداری کۆمەڵگای مەدەنی.

٨- نایاسایی ڕاگەیاندنی هەر جۆرە هەوڵی تاکەکەسی و تاکە حیزبی بۆ توڵەستاندنەوە یان سەزادانی هاوڵاتی لەئەگەری نەمانی دامودەزگاکانی کۆماری داگیرکەری ئیسلامی لە کوردستان.

لە کۆتاییدا، پێویستە ھەموو حیزبەکان ئاگاداری ئەو راستییە بن کە خەڵکی ڕۆژھەڵات نە دەتوانێت بۆ ماوەیەکی نادیار چاوەڕوانی یەکرێزیی حیزبەکان بێت و نە قەبووڵیشی دەکات کە لە ئەگەری بۆشایەکدا، ئەو حیزبانە بە کەڵک وەرگرتن لە ھێزی چەک ھەموو جمگەکانی دەسەڵات قۆرخ بکەن و ئەزموونی باشوور دووبارە بکەنەوە.

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.