ئازادی بە ڕبەومەترنییە!!

1
ئاوات (عبدالرحمن رسول)
لەباشووری کوردستان بەدرێژایی ئەو دەسەڵاتە چەوسێنەرو دزە هەمیشە ویستوویەتی پێناسەی بە ویستی خۆی بکات ،بەئارەزوویی خۆی بڕێوێتی و دروێتی ،ئەوانەی لەدەوری دەسەڵاتیشن یان پارێزەری هەمان جۆر دەسەڵات وسیستەمی چەوسێنەرن لەژێر هەر ناو و ناونیشانێکیشدابێت بەهەمان مەتر و بەهەمان تەرازوو ویستوویانە ئازادی بەخەڵک بناسێنن .
ئازادی بێمەرجی سیاسی ودینی مافی هەموو مرۆڤێکە ،ئازادی گوێ گرتن لەهونەری گۆرانی و بەشداری کردن لە شایی و ڕەقس و ئاهەنگێڕان بە هەرجۆرێک بێت کە مرۆڤەکان ئاسوودەبکات مافی هەر مرۆڤێکە لەهەر شوێن وگۆشەیەکی ئەم جیهانە بێت .
بەبەرتەسکردنەوەی ئازادی یەکان بەهەر بیانوێکەوە بێت لەبەرژەوەندی دەسەڵاتی چەوسێنەرو گەندەڵدایە.هەرگیز ناکرێت ڕێگری لە گوتنی گۆرانی و مۆسیقا وشایی وسەماو خۆشی یەکان بگیرێت بەهەر بیانوێکەوەبێت دەچێتە چوارچێوەی سەرکوتەوە.
علی حمە ساڵح ئەندام پەڕلەمان لەسەر لیستی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت :(ڕێگریەمان کرد لە پێناوی کۆمەڵگاکەماندا ٫هیوام وایە بەوشێوە لێکنەدرێتەوە کە دژی ئازادین.. لە هەموو کۆمەڵگایەکدا هەندێک هێڵ هەیە دەبێ بپارێزرێ. هەندێک شت زیانی گەورە لە بەها کۆمەڵایەتیەکان دەدات.
ئاسایی کردنەوەی هەندێک حاڵەت کۆمەڵگا بەرەو داڕوخان دەبات لە ئایندەدا..
بۆیە ئێمەش لە ڕێگای لایەنی پەیوەندیدا کار بۆ ئەم ڕێگریە کردو بڕیار درا ئەو کۆنسێرتە نەکرێت ) ئەم ئەندام پەرلەمانەی گۆڕان پێی وایە دەبێت ئازادی بە ڕەبە و کلیۆ بێت بەئارەزوویی ئەو ئازادی بدرێت ،یان بەرەزوویی دەسەڵاتی چەوسێنەر ئازادی دابەشبکرێت. هەبوونی ئازادی بۆ هەموو مرۆڤێک مافە نەک دابەشبکرێت خێرو بە بەڕەبە و بەکیلۆ.
دواتر بەڕێز علی حمە ساڵح هەواڵەکە وەک مژدانە بەو جۆرە بڵاو دەکاتەوە دەڵێت ( محەمەد ڕەمەزان ناوی ئەکتەر و گۆرانیبێژێکی میسرییە و وا بڕیارە ڕۆژی ٢٧ مانگ لە هەولێر ئاهەنگێکی گەورەی بۆ سازبکرێت، ئەم کەسە یەکێکە لە بێزراوترین کەسەکانی ناو کۆمەڵگەی عەرەبی بە بیروڕا جیاوازەکانییەوە، دەرکەوتنەکانی هەمووجار بوونەتە مایەی رەخنەی کۆمەڵگا، ئەم کەسە دەیان تۆمەتی پرسی بەکارهینانی مادەی هۆشبەر و دەستدرێژی سێکسی و هاورەگەزخوازی و دەیان تۆمەتی دیکەی هاوشێوەی خراوەتە پاڵ )
ئێ باشە کەڕەخنەی لەسەرە ئەم هونەرمەندە تۆش ئازادانە ڕەخنەی خۆت بگرە نەک ڕێگری بۆ ئاهەنگی گۆرانی یەکانی ساز بکەیت کەوایە زیاتر باوەڕتان بە هێزی سەرکوتکردن هەیە نەک هێزی ڕەخنە گرتن بۆیە هەوڵی ڕاگرتنتان داوە .
دواتر تەنها لەبەرئەوەی ئەم کەسە لە وڵاتەکەی خۆی و قەتەر و سوریا و بەغداد ڕێگری لە ئاهەنگ و کۆنسێرتەکانی کراوە، بۆیە ئێوەش هەوڵی قەدەغەکردن وڕێگری بۆ دەدەن .
ئەمەش بیانوێکی هیچە کەبەو جۆرە بێت ئەبێت دەوڵەتانی ئەورپا وبەریتانیا وکەنەدا و ئەمریکاش ڕێگری بکەن لەچوونی ئەو هەزارەها کەسەی کە بەهۆی سەرکوت و چەوسانەوە و بێکاری ونەبوونی ئازادی یەوە ڕووییان لەو وڵاتانە کردووە ، بەشێکیان هونەرمەندن گۆرانی و شایی وڕەقسی نەتەوەو کەلتوری خۆیاندەکەن کە زۆر جیاوازە لە خەڵکی وڵاتانی خانەخوێی نیشتەجێ بوو ،هەر کەسێکیش ئاوارە بووە و سەردانی ئەو ڵاتانە دەکات بەپێی یاساکانی ئەو ڵاتانەی لێ یەوە ئاوارەبوون هەریەکە لەو وڵاتانە بە پێی یاساکانیان خەڵکیان چەوساندۆتەوە و بێکارو هەژار و سەرکوت کردووە.
بەقسەی کاکەعلی بێت ئەبێت ئەوانیش هەمان جۆر یاسا بەرامبەر بە پەنابەران بەکاربهێنن !!
ئەمە چ جۆرە بیرکردنەوەیەکە کە پێت وابێت دەبێت هونەری گوتن و سەما و شایی و مۆسیقا سنوورداربکرێت ؟
ئەگەر ئازادی لەهونەرو هونەری گۆرانی گوتن وسەما و شایی بسێندرێتەوە وەک ئەوەیە کە بڵێی دەبێت پشیلە بفڕێت !!
نەئازادی سیاسی نە ئازادی هونەری گۆرانی و شێوەکاری و پەیکەرتاشی ناکرێت سنووری بۆ دابندرێت .
دانانی ئەو جۆرە پەرژین و سنوور و بیانوویانەیە کە لەژێر دەسەڵاتی چەوسێنەرودزدا کە گەنجان ولاوان بەهۆی نووسینی کۆمێنتی فەیسبوک و ڕەخنەکانیانەوە لەدەسەڵات زیندانی دەکرێن و بێ سەروشوێن دەکرێن و تیرۆردەکرێن .
بۆیە ناکرێت هیچ بیانوێک هەبێت بۆ سنووردارکردنی ئازادی سیاسی و ئازادی هونەری گۆرانی .
.باشترە مرۆڤەکان ئازادبن لەوەی کە بچن بۆ ئاهەنگی گۆرانی یان نەچن .سەما وشایی بکەن یان نەی کەن .هەتا ئازادی گەشەبکات باشتر خەڵک دەستی دەگات بەماف وژیانی باشتر بەپێچەوانەشەوە هەتا ئازادی بەرتەسک بکرێتەوە وکۆنەخوازی گەشەبکات ،سەرکوت وچەوسانەوە وبێکاری و هەژاری زیاد دەکات .
نموونەش ئێران و عێراق و تورکیا و یەمەن و میسر و ئەفغانسانە .هەمیشە کۆنەخوازی وملهوڕی چەوسانەوە بەرگری لەیەکتری دەکەن .
هەر ئەمەشە هۆکاری ئەوەیە کە بەئاسانی دزی و چەوسانەوە و سەرکوت درێژەی هەیە ،چونکە بیانوی جۆراوجۆر بۆ قەدەغکردنی ئازادی و هەبوونی بێکاری و هەژاری دێنێتەوە دەسەڵاتی چەوسێنەر بەهاوکاری بەرگری کارانی کۆنەخوازی .
ڕێگری لەڕێکخراوبوونی جەماوەری دەکەن .هەرگیز هەبوونی ئازادی بە ڕبە و مەتر پێوانە ناکرێت بەڵکو ئازادی مافە پێویستە بۆ هەمووان هەبێت بەبێ جیاوازی .
1 Comment
  1. AZAD Renesans says

    به سياسييكردنى هونه رو كايه كؤمه لايه تيى و هه موو كايه كانى كؤمه لگه، ره نگدانه وه ى زالى يان كشتاندنى ره هه ندى دينداركودنى سياسيه،

Leave A Reply

Your email address will not be published.