ئەمڕۆ گەنجێکی زەحمەتکێشی کۆڵبەر خەڵکی شاری سنە کرایە قوربانی بەدەستی هێزەکانی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران
ئەڵتەرناتیڤی شورایی /
ئەمڕۆ لە ٨-١٠-٢٠٢٢ گەنجێکی زەحمەتکێشی کۆڵبەر بەناوی داریوش لەلایەن هێزە ئەمنی یەکانی کۆماری ئیسلامی تەقەی لێ کرا وکرا یە قوربانی ،
ئەو گەنجە ناوی تەواوی داریوش علی زادە خەڵکی شاری سنە یە پێشەی لەبەر دەست نەکەوتنی کار بەناچاری بۆ دابین کردنی بژوی ژیانی خانەوادەکەی کاری کۆڵبەرێکی ئەنجامدەدا بەڵام زۆر بەداخەوە کە ئەمڕۆ لەشاری سنە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ستەمکارەکان لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیدا کوژرا.
