لەبەردەم هۆڵی شارهوانی پاریسی فەڕەنسا،وەک پشتیوانێک بۆخەڵکی ناڕازی ئێران پەردە لەسەر وێنەیەکی مەهسا ئەمینی لادرا !
ئەڵتەرناتیڤی شورایی/
لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی سۆسیالیستی دا لەپاریسی فەرەنسا بەیەک دەنگ گوتیان کە پێویستە هەموو دیموکراسیەکانی جیهان دەبێ پشتیوانی خەباتی ژنانی ئێران بن.
لەگەڵ ئێمە لە پشتیانەوەبن، ئەوان بەهێزتر دەبن” ئان هیدالگۆ وتی.
لە ئهنجومهنی سۆسیالیستی ئهمڕۆ پێنجشهممه، له پێشهوهی هۆڵی شارهوانی، پەردەی لەسەر وێنەیەکی مەهسا ئەمینی لادا.
ئەم گەنجە کوردە کە لە ١٦ی سێپتەمبەر دوای دەستبەسەر کرانی لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقی ئێران کە بەهۆی پابەندنەبوون بە لەبەرکردنی حیجاب ولەچک لە ئێران، کۆچی دوایی کرد.
مەهسا ئەمینی هاوڵاتی فەخری : کە لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی داهاتووی پاریس کە لە سێشەممەوە دەست پێدەکات، کارگێڕی پاریس پێشنیاری پێدانی ڕەگەزنامەی فەخری شارەکە دەکات لە دوای مردنی بە مەهسا ئەمینی، “و لە ڕێگەی ئەوەوە بە هەموو ژنانی ئێرانی”، جێگری یەکەمی ئیمانوێل گرێگۆر لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا .
ئاماژەی بەوەشکردووە، کارگێڕی شارەوانیش پێشنیاری ئەوە دەکات کە شوێنێک لە فەزای گشتیدا ناوی مەهسای لەسەر بێت.