هونەرمەندی گۆرانی بێژ حوسێن سەفامەنش،بەهۆی پشتیوانی خەڵکی ناڕازی یەوە ڕاپێچی زیندانی کرا !
ئەڵتەرناتیڤی شورایی/
هونەرمەندی گۆرانی بێژ (حوسێن سەفامەنش)، کەیەکێکە لەهونەرمەندی گۆرانی بێژی بەناوبانگی کرماشان،بەهۆی ئەوەی کە چەند ڕۆژ لەمەوبەر ڕایگەیاند کە هەموو هاوکارییەکانی لەگەڵ وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی و دەزگای پەخشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕادەگرێت ، وەک نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لە دژی کوشتنی ژینا ئەمینی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە سەر لەبەیانی ڕۆژی هەینی ٧-١٠-٢٠٢٢ دەستبەسەر کرا.

