بەریتانیا ڕوبەرووی گەورەترین مانگرتنی کرێکارانی هێڵی شەمەندەفەر دەبێتەوە !

0
بەپێی هەواڵی ڕۆیتەرز:
ئەمڕۆ ١/١٠/٢٠٢٢ بەریتانیا ڕوبەرووی گەورەترین مانگرتنی کرێکارانی هێڵی شەمەندەفەر لە چەند دەیەی ڕابروودا، دەبێتەوە، بەهۆی ئەوەی کە دەیان هەزار کرێکاری ئەندامی چوار یەکێتی کرێکاری دەستیان لەکارکیشاوەتەوە لەسەر مەسەلەی کرێ و ئەمنیەتی کار( دژی دەرکردن لەسەر کار). ئەوەش بوەتەهۆی داخستنی زۆربەی تۆڕەکانی هێڵی شەمەندەفەری نیشتمانی.
ئەم مانگرتنە کرێکاریانە بەشێکە لە نارەزایەتی فراوانی کرێکاری کە لەبەریتانیادا پەرەی سەندوە هەر لە کرێکارانی گواستنەوەو گەیاندن و هەروەها پارێزەرانی گرتۆتەوە دژی بەرزبونەوەی نرخی پێداویستیەکانی ژیان و بەرزبونەوەی مووشەك ئاسای نرخی گازو سوتەمەنی ….
بەپێی هەواڵی BBC News
نزیکەی ٥٤ هەزار کرێکاری هێڵی شەمەندەفەر کە سەر بە ٤ یەكیتی کرێکارین مانگرتنێکی هاوزەمانی ٢٤ کاتژمێریان راگەیاندوە لەمڕۆوە.. ١/١٠/٢٠٢٢
مانگرتنەکە بۆ زیادکردنی کرێ و باشترکردنی هەلومەرجی کارکردنە..
ئەمە یەکەمجارە کە چوار یەکێتی کرێکاری
RMT, Aslef, Unite و the TSSA
لەهەمانکاتدا و پێکەوە مانگرتن ڕابگەیەنن!
محسین کریم
Leave A Reply

Your email address will not be published.