تێرۆری ناگیهان ئاکارسەل بەتوندی مەحکوم وشەرمەزار دەکەین
بەپێی هەواڵەکان پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٤\١٠\٢٠٢٢ ناگەهان ئاکاسل چالاکوانی بواری مافەکانی ژنان وئەندامی ناوەندی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی لە شەقامی بەختیاری شاری سلێمانی ترۆر دەکرێت و بکوژانیشی هەڵدێن.
ئەمە یەکەم جارنیە کە دەوڵەتە فاشیست و تیرۆریستەکانی ناوچەکە کاری تیرۆریستی لە دژی ئۆئۆزۆسیۆنەکانی خۆیان لە هەرێمی کوردستان ئەنجام ئەدەن هێشتا خوینی ژنان ومندالی ساواو پیشمەرگەکانی ئۆپۆزۆسیۆنەکانی کوردستانی ئێران بەدەست سوپای پاسدارانی تیرۆریستی کۆماری ئیسلامی وشک نەبوەتەوە.دەوڵەتی فاشیستی تورکیاش سەرباری لەشکرکێشی وبۆمبارانە بەردەوامەکانی ناوچە سنوریەکان وبڕینەوەی دارو درەخت و وێرانکردنی ژینگەو سروشتی کوردستان بەردەوامیش خەریکی کاری تیرۆریستی و دەستی تیرۆرو کوشتارو تیکدانی هەموو گۆشەیەکی کوردستانی گرتوەتەوە ولە چەند ساڵی ڕابردودا چەندین کاری تیرۆریستی بەبەرچاوی دەسەڵاتدارانی کوردستان وعێراق و ناوچەکەو جیهانەوە ئەنجام داوەو ئەم جیهانە کەڕو کوێرەی مافی مرۆڤ ودیموکراسیەی ئەمریکاو ڕۆژئاوا لەبەرانبەر ئەم تاوانانەدا بێدەنگن.
ئێمە لە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چەپی عێراق سەرەتا پرسەو سەرە خۆشی خۆمان ئاراستەی خیزان و کەس وهاوڕێ کانی ناگەیان ئاکارسەل دەکەین و داوا لە خەڵکی ئازادی خوازی تورکیا دەکەین کە چیتر بێ دەنگ نەبن لەبەرانبەر ئەم کارە تیرۆریستیانەی دەوڵەت ودەسەڵاتەکەیانداو بێنە مەیدان ودەنگ هەڵبڕن وسنورێک بۆ ئەم تاوان وتیرۆرو دەستدرێژیانەی دابنین وهەروەها داوا لە خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان وجیهان دەکەین کە بەهەر شێوەیەک بۆیان دەکریت لەبەرانبەر ئەم کارە تیرۆریستیانەی دەوڵەتی تورکیادا ڕابوەستن ودەنگی ناڕەزایەتی هەڵبڕن،هاوکات ئێمە دەسەڵاتدارانی کۆردستان وعێراق بەبەرپرس دەزانین لەژیان وسەلامەتی ئەو چالاکوان وئۆپۆزۆسیۆنانەی کەلە عێراق و کوردستان نیشتەجێن. ڕسوایی وشەرمەزاری بۆ تیرۆریستان بژی ئازادی هەڵسوڕانی سیاسی ودەربڕین ڕسوایی بۆ بکوژان ونەخشە داڕێژەرانی ناگیهان ئاکارسەل.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چەپی عێراق
٤\١٠\٢٠٢٢