لەگەڵ دەنگتان ڕێدەکەم

0
لەگەڵ دەنگتان ڕێدەکەم
بۆ هەر هەنگاوێکتان وشەویەک و
بۆ هەر وشەیەکتان دێڕێک
لەبەرەنگاربوونەوە بهۆنمەوە
زنجیرێک لەقژی ناڕازی بڕاوتان
دروستکەم و
دەست و قاچی دژە شۆرش
ببەستمەوە
ئێستا ئێوە بڵێسەی نێوتاریکی
جیهانی ئەوانن ،ئەوان ئەوان
ئەوانی پڕ لەمەرگ و سێدارە
ئەوانی لێوان ڵێو لە تاریکی
ئێوە چرای ژیانەوەی
ژینا کان و پیاوانی هاودەست تانن
ئێوە ژیلەمۆی ئاگرە سورەی
ڕاپەڕین و دەنگی سەرهەڵدانن
ئەوان مەرگ دۆست و
زیندان دۆست
ئێوەش ژیان دۆست و
ئازادی دۆست
ئەو کچەی لەشەقامدا سەمای
بۆ ئازادی دەکرد
ئەوپیاوە چەپڵەی یەکسانی
لێ ئەدا
هەر لەوێ سرودێ لە دایک
بوو
هەرلەوێ
لە باوەشی ڕووناکی ئێوەدا
ماچێ بەسەر لێوی یارێ
ژوانیکرد
لەگاڵتانم
لەگەڵ نەغمەی دەنگتانم
لە کاروانی خەباتتانم
هاوهەنگاوی ڕێگای
ئازادیتانم.
فوئادعزیز
Leave A Reply

Your email address will not be published.