ڕاپۆرتی ڕۆژانەی ڕاپەڕین لەشارەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان
توانا حمە نووری
١٨هەمین ڕۆژی ڕاپەڕینی نیشتیمانی (٣ی ئۆكتۆبەر)
دوابەدوای سەرکوتکردنی خوێندکارانی پیشەسازی شەریف، ئەمڕۆ جگە لە خوێندکارانی سەرتاسەری وڵات، خەڵک و قوتابیانی ناوەندی و ئامادەییەکان لە چەند شارێک خۆپیشاندانیان کرد و دروشمیان دژ بە خامنەیی بەرزکردەوە. هاوسۆزی خۆیان لەگەڵ خوێندکارانی زانکۆی شەریف بە دروشمی جیاواز دەربڕی.
لەم ڕۆژەدا سەرەرای بڕینی ئینتەرنێت بەڵام گەنجە ئازاکان توانیان وێنەی هەندێک لە چالاکییەکانیان بنێرن.
ئەو وێنانەی ئەمڕۆ پێمان گەیشتوون بریتین لە:
1. تاران – زانکۆی پزیشکی ئازاد، زانکۆی تاران، زانکۆی سامانە سروشتییەکان، زانکۆی پێگەیشتنی مامۆستایان، زانکۆی پۆلیتەکنیک، زانکۆی تەکنەلۆجی سەجاد، زانکۆی خواجە ناسیر، زانکۆی تەکنەلۆجی شەریف، زانکۆی هونەر و تەلارسازی، زانکۆی اللە تەباتەبایی، خۆپیشاندان و نمایشی خوێندکاران لە شەقامی زەفەر، بلێڤد فێردۆس، شەقامی شەریعەتی، تەجریش، ئوردن و…
2. یەزد – خوێندکار و ستاژ
3. ئەسفەهان – زانکۆی تەکنەلۆجی، زانکۆی ئەشرەفی ئەسفەهانی
4. سەقز – ئاگر لە تابلۆی پاسدار سولەیمانی بەربدات
5. سمنان – زانکۆی سمنان
6. نەجەفە ئاباد – زانکۆی نەجەفە ئاباد
7. مەشهەد – زانکۆی فێردۆسی، زانکۆی ئازاد
8. کرماشان – زانکۆی ڕازی، زانکۆی کشتوکاڵ، فاکەڵتی ڤێتێرنەری
9. شاری ڕای – کۆکردنەوەی کابینەکانی پۆلیس لە ترسی گەنجانی ئازا
10. بیرجەند – زانکۆی بیرجەند
11. دەشت موغان – زانکۆی پارساباد
12. شیراز- خۆپیشاندانی خوێندکاران، زانکۆی شیراز، زانکۆی ئێرام
13. زەنجان – زانکۆی زەنجان
14. ورمێ – زانکۆی ورمێ
15. دێوالان – مانگرتنی بازرگانان
16. قوم – زانکۆی قوم
17. تەبرێز – زانکۆی تەبرێز
18. جەهروم – زانکۆی زانستە پزیشکییەکان
19. کەرەج – خۆپیشاندانی خوێندکاران
20. زانکۆی بەندەر عەباس بۆ زانستە پزیشکییەکان
21. یەزد – زانکۆی زانستە پزیشکییەکان
22. گۆهەردەشت – خۆپیشاندانی قوتابیان
23. کاشان – زانکۆی کاشان
24. شەهریار – خۆپیشاندانی خوێندکاران
25. مەریوان – خۆپیشاندانی خوێندکاران
26. خوڕەمئاباد – خۆپیشاندانی گشتی
27. سنە – خۆپیشاندانی خوێندکارانی شوێنی تریش
بەگشتی ڕاپۆرتی مانگرتن و دانیشتن و ناڕەزایەتی لە ٣٠ زانکۆمان پێگەیشت.
ههروهها ئهمڕۆ له 18ههمین ڕۆژی ڕاپهڕینی سەرتاسەری ئامادهبوونی زۆری قوتابیانمان بینی. لە تاران، شیراز، کەرەج، گوهەردەشت، شەهریار، مەریوان، سنە و هتد خۆپیشاندانی خوێندکاران بەڕێوەچووە.
ئەمڕۆ لە کۆی گشتی ١٦ پایتەختی پارێزگاوە وێنەی خۆپیشاندان و ناڕەزاییمان پێگەیشت.
درەنگ دەرکەوتنی خامنەیی
خامنەیی لە ١٨هەمین ڕۆژی ڕاپەڕینی نیشتیمانی بۆ بەرزكردنەوەی ورەی هێزەکانی دەرکەوت. فێڵی دووبارەی خامنەیی و زانیارییە ڕق لێبووەکانی ئاخوندی ئەوە بوو کە بە دانانی موجاهیدین و خەڵکی کوردستان لە تەنیشت پاشماوەکانی شا و ساواک، زەمینەی هێرشکردنە سەر ڕاپەڕینی خەڵک و شۆڕشی دێموکراتیکیان دادەنا.
