لەناوشاری سلێمانی ژنە نوسەروهەڵسوڕاوی سیاسی (ناگەھان ئاکارسەر) تیرۆر کرا !
ئەڵتەرناتیڤی شورایی/
ڕۆژی ٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢زۆر بەداخەوە یەکێک لەژنە چالاکەکان لەبواری میدیایی و سیاسی لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی تیرۆرکرا ، بەپێی ئەو زانیارییەکان ئەو ژنە ناوی ( ناگەھان ئاکارسەر )ە ناسراو بووە بە ( ھەڤاڵ زیلان ) و تەمەنی ٤٥ساڵە، خەڵکی شاری کۆنیای باکووری کوردستانە”.
هەروەها لەبواری ڕاگەیاندن وسیاسی دا چالاکی ئەنجامداوە ئەو چالاکوانە بەپێی زانیارییەکان ئەو ژنەی سەر لەبەیانی لەناو گەرەگدا بەر دەستڕێژی گوللە دراوە و گیانی لەدەستداوە . ئاگەهان ئاکارسەر سەرنووسەری گۆڤاری ژنۆلۆجی بووە .
سەبارەت بەم کردەوە تیرۆرستی یە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لەڕوونکردنەوەیەکدا ئەوەی بڵاوکردۆتەوە کە
توانرا تۆمەتبارانی ئەم کردەوەيه دەستگیر بکەین و لە ئێستا لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەر راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.