کرێکاران! مامۆستایان! کاتی مانگرتنە!

0
ڕاپەڕینی نسەرتاسەری خەڵک تا دێت بەربڵاوتر دەبێت و ئێستا لە هەموو کوردستان مانگرتنی گشتی هەیە و زیاتر لە ١١٠ زانکۆش مانیان گرتووە.
بەهێزکردنی ڕاپەڕینی سەرتاسەری خەڵک ئێستا لەم ڕێگەی مانگرتنەوە زۆر مومکینە. ئامرازێکی گرنگ بۆ پێشکەوتن و سەرکەوتنی خەڵکەکەمان لەم دۆخەی ئێستادا، ئەنجامدانی مانگرتنی سەرتاسەری و مانگرتنی گشتییە لەپاڵ خۆپێشاندانی شەقام و ناڕەزایەتی. دەکرێت بە مانگرتن حکومەت بخرێتە سەر ئەژنۆ.
ئێوەی چین و توێژە جیاجیاکانی کرێکاران و هەموو مامۆستایان، دەسەڵات و پێگە و جەماوەریتان هەیە کە بە مانگرتنی سەرتاسەری خۆتان لە ڕاپەڕینی ئێستادا ڕۆڵێکی مێژوویی بگێڕن و مانگرتنە سەرتاسەرییەکان و مانگرتنی گشتی لە هەموو کەرتەکاندا دەستپێبکەن.
ئه زموونی مانگرتنی سەرتاسەری مامۆستایانی ساڵی ڕابردوو و مانگرتنی کرێکارانی گرێبه ستی نه وت و که رته کانی تری کرێکاری نیشانی دا که به ته واوی مومکین به مانگرتنی سەرتاسەری مامۆستایان و کرێکاران کۆبکرێنه وه .
تەنانەت ئەمڕۆش مانگرتنەکە بووەتە گوتارێکی گشتی کۆمەڵگا و کرێکارانی نەوت، مامۆستایان، کرێکارانی نیسکی هەفت تەپە، شۆفێری بارهەڵگر، کرێکارانی هێڵی ئاسن هۆشدارییان داوە کە مانگرتن دەکەن و هاوکارەکانیان بانگ کردووە بۆ مانگرتن.
لەم دۆخەی ئێستادا مانگرتنە سەرتاسەرییەکانتان ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی ڕەها دەگێڕن لە ئیفلیجکردنی حکومەت و تەواوی ماشێنی سەرکوتکردنی و بەهێزکردن و فراوانکردنی خۆپیشاندانەکانی شارەکان.
بە مانگرتن و خۆپێشاندان و ڕاپەڕینەکانمان دەتوانین و دەبێ ئەم سووڕی تاوان و زوڵم و دڕندەیی دژ بە ژنان و دژی ژیان بوەستێنین و کۆمەڵگایەکی ئینسانی و ئازاد بنیات بنێین.
بەرەو مانگرتنی سەرتاسەری!
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران
1ی ئۆکتۆبەری 2022
Leave A Reply

Your email address will not be published.