بانگەوازێک لە یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستانەوە بۆ کۆمەڵی نێودەوڵەتی گەلی کورد لە بەردەم هەڕەشەی تاوانی نێودەوڵەتیدایە

0
کۆماری ئیسلامی ئێران لە رێگەی بۆمب و درۆنەوە ئەمڕۆ ٢٠٢٢/٩/٢٨ زنجیرەیەک ھێرشی کردۆتە سەر خاکی ھەرێمی کوردستان، لەو ھێرشانەدا کامپی ئاوارەکان و شوێنی سیڤیل بوونەتە ئامانجی ھێرشەکان.
لەئەنجامدا چەندین کەس بوونەتە قوربانی لەشەھیدو بریندارو لەگەڵ دروستبوونی دڵە ڕاوکێی ھاوڵاتیان و قوتابیانی قوتابخانەکان.
ئەم دەستدرێژیانە بۆ سەر ھەرێمی کوردستان ھاوکاتە لەگەڵ بوونی ناڕەزایی گەلانی ئێران و لەئەنجامدا چەندین نوسەر ھونەرمەندو چالاکی مافەکانی مرۆڤ گیراون. رووداوەکانی ناوخۆی ئێران بە پرسێکی ناوخۆیی ئەو وڵاتە دادەنێین، بەڵام هاوکات هاوخەم و هاوسۆزی گەلانی ئێران و گەلی کوردین بۆ بەدیھێنانی ئازادی و مافە رەواکانیان.
ھاوکات تورکیاش لەلایەکی ترەوە بەردەوامە لە پێشێلکاریەکانی و بەزاندنی سنوری ھەرێمی کوردستان.
بە فڕۆکەو دۆن و تۆپبارانەوە ئەنجام ئەدات و بووەتە مایەی نائارامی بۆ ھەرێمی کوردستان و عیراقیش تاوان ئەم پێشهاتانە، مەترسیدارن و پێویستە رابگرێت. ئێران بە بۆردوومانکردنی سنورەکانی هەرێمی کوردستان و گوندەکان، ئارامی لەم ناوچانە نەهێشتووە.
دوایین و مەترسیدارترینیان، بۆردوومانەکانی ئێرانە بۆ سەر کەمپی ئاوارەکانی کوردانی ڕۆژهەڵات لە کۆیەی سەربە پارێزگای ھەولێرو و زڕگۆێز سەربە پارێزگای سلێمانی شارۆچکەی پردێ سەربە پارێزگای کەرکوک.
ئەو پێشێلکاریانە دەچنە خانەی تاوانی نێودەوڵەتیەوەو بەپێی رێکەوتنامە نێودەوڵەتیەکان و بەتایبەت پەیاننامەی رۆمای بنەڕەتی، تاوانی جەنگە. چونکە هاوڵاتی مەدەنی کردۆتە ئامانج، لەناو ماڵان و قوتابخانە.
وەکو یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان، بانگەواز لە کۆمەڵی نێودەوڵەتی و ھەموو لایەنێکی بەرپرسیار دەکەین، گەلی کورد لە بەردەم مەترسی تاوانی جەنگ و جینۆساید بپارێزن و پێویستە پارێزگاری لەخەڵکی کوردستان بکرێت و پارێزبەندی بۆ دابین بکرێت.
یەکێتی نووسەرانی جینۆسایدی کوردستان
٢٠٢٢/٩/٢٨
Leave A Reply

Your email address will not be published.