کۆتایی هێنانی دەسەڵاتی فاشیزم بە بزوتنەوەی جەماوەری سەرکەوتوو دەبێت
ئاوات (عبدالرحمن رسول )
حیجاب ولەچکی زۆرە ملێ بەیاسا سەپێندراوە لەلایەن فاشیزمی ئیسلامی ئێرانەوە بەسەر کۆی گشتی ژناندا کەوایە جۆری چەوسانەوسانەوەکەی ژنان گشتی یە لەئێرانوکوردستان ئەوەی کەژنان بەشێک لەقژیان بەدەرەوەیە یان کەمێک لچک دەخنە سەرییان ئەمەشیان نیشانەی ئەوەیە کە وێڕایی هەبوونی یاسا زۆرەملێ کان و سەرکوت و ئازاردان وئەشکەنجەی ژنان بەڵام نەتواندراوە ئەم یاسایە ببێتە خواستێکی گشتی زۆرینەی ژنانی ئێران وکوردستان ،هەرلەبەرئەمەشە لەدوایی کوشتنی بەناهەقی ژینا سەرجەم ژنان وکچانی نەتەوە جیاوازەکانی ئێران لەتارانەوە هەتا کوردستان هاتنە سەرخیابان و داوایی ئازادی دەکەن .

لێرەشەوە دەگەینە ئەو ئەنجامەی کە ئەوەی بەرامبەر ژینا کرا زیاتر خودی جێبەجێ کردنی بەزۆری ئەو یاسا گشتی یە خودی وەستانەوە و هاتنەسەر خیابانەکانیش بۆ نەمانی ئەو یاسا زۆرە ملێ یانەیە کە بەرامبەر بە کۆی ژنان وکچان جێبەجێی دەکرێت لەلایەندەسەڵاتەوە .

دواتر دەگەینە ئەو ئەنجامەی کە بەردەوام ڕەوتێکی بەهێزی یەکسانیخوازی وئازادیخوازی لەناوخۆی ئێران و کوردستان بەرەو هەڵچوون دەچێتە بۆیە زیاتر کۆی بەرپرسان و دەسەڵاتی فاشیزمی ئیسلامی ئێران شەپەرزەبوون پەنا بۆ شاردنەوە و پەرت کردنی ئەو ئەوشەپۆلە بەهێزەدەدەن بە بەلاڕێدا بردنی بەوەی هێرش وپەلامارەکانیان بۆسەر بنکەوبارەگاکانی حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی بەتایبەتی ڕۆژ هەڵاتی کوردستان ئەمەش بۆئەوەیە بڵێن ئەم کێشەیە کوردەکان بەهاوکاری ئیسرائیل و وڵاتانی دوژمنی ئێران دەیانەوێت ئێران توشی کێشە بکەن .

بۆیە باشترە ئاراستەی ناڕەزایەتی یەکان بەرەو تێکۆشانی یەکگرتووانەی جەماوەری کۆی گشتی هەروەک بزوتنەوە ئازادیخوازی ویەکسانیخوازەکەی ناخۆی ئێران وکوردستان ئاراسته بکرێت.
ئەوە ئاشکرایە نە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بەتەنها بە قۆڵ ڕاوەشان و فشەفشی کوردایەتی دەڕۆخێت نە دەوڵەتی تورکیا و نە دەوڵەتی فاشیزمی بەعسیش بەو جۆرە ڕوخا .
لەساڵی ١٩٩١ هەتا ساڵی ٢٠٠٠ بەهاوکاری هێزی سەربازی ئەمریکا و بەریتانیا و هاوپەیمانان و بۆم و چەکی مۆدێرن ئەوجا ڕوخا .
کەوایە باشترە لەخەمی بەهێز کردنی ئەو بزوتنەوە ئازادیخوازی ویەکسانیخوازەی کۆی گشتی کۆمەڵگادا بین بۆئەوەی بەهاوبەشی ویەکگرتوویی جەماوەری ئەم فشیزمە ڕابماڵدرێت نەک بەهەلە هەلەلێدان و فوتێکردنی هەست وسۆزی کاتی ناڕەزایەتی یەکان پەرتەوازە بکەین .
